ئابووری قەتەر لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا ئابووری جیهان
زیادەی بودجەی وڵاتی قەتەڕ بە زیاتر لە ٪19 بەرزبوویەوە بۆ نزیک 40 ملیار ریال، تەنیا لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا.

نوچەنێت

ناوەندی پلان وئاماری وڵاتی قەتەر دواین ئامارەکانی وڵاتەکەی لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا بڵاوکردەوە و زیادەی بوودجەی وڵاتی قەتەری بەرێژەی ٪19 بە بڕی 39.9 ملیار ریال ڕاگەیاند.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەناردەکردنی کاڵای قەتەڕی بە رێژەی ٪7.5  بۆ 64 ملیار ڕیال و نزمبوونەوەی ئاستی هاوردەکردنی کاڵای بیانی بە رێژەی ٪7.3 بۆ 24 ملیار ڕیال، بە فاکتەری سەرەکی زیادبوونی بوودجەی(Surpluss)ـی وڵاتەکە دادەنرێت.

بازارەکانی ئاسیا بە فراونترین پێگەی هاوردەکردنی کالای قەتەڕی دادەنرێن، بە تایبەت لە بەرهەمەکانی وزەو ماددە کیمیاوییەکان، بەجۆرێک ڕێژەی ٪82 کاڵای وڵاتی قەتەر، هەناردەی بازارەکانی ئاسیا دەکرێن و لەبەرامبەردا ڕێژەی بە ڕێژەی  ٪40.7 قەتەر کاڵایەکانی لە بازارەکانی ئاسیا هاوردە دەکات.

لە هەمانکاتدا ناوەندی پلان وئاماری وڵاتی قەتەر، بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵئاوسانی وڵاتی قەتەری بۆ  ٪1.02 بڵاوکردەوە، ئەمەش بە بەرزترین ئاست دادەنرێت لە ماوەی 30 مانگی رابردوودا، هۆکاری سەرەکی ئەم بەرزبوونەوەیەی ڕێژەی هەڵئاوسان دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی حەوت گروپی سەرەکی لە کاڵای قەتەڕی. لەوانە:  بوارەکانی گواستنەوە ٪13.4، کرێی هۆتێل ومۆتێلەکانی قەتەڕ ٪6.55، تۆری پەیوەندییەکان ٪4.30. بوارەکانی پەروەردە ٪3.79، نرخی خزمەتگوزراییەکانی تر بە رێژەی ٪3.57 بەرزبوونەوە، بەڵام لە بەرامبەردا، نرخی بوارەکانی خانووبەرە و کارەبا و ئاو بە رێژەی ٪5.81 دابەزییون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین