قەتەر بۆ بەرێوەچوونی مۆندیال داوای یەک ملیۆن ڤاکسین دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

حکوومەتی قەتەڕ لە بارەی ئامادەبوون لە مۆندیالی قەتەر 2022، راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتیکردەوە، هەر  خوازیارێک و بەشداربوویەک،  خواستی ئامادەبوونی لە یاریگاکانی مۆندیالی قەتەر هەبێت، پێویستە ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتبێت.
سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ (خالیدی کوری خەلیفەی دووەم) لەبارەی دابینکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ مۆندیالی قەتەر 2022، وتی" حکومەتی قەتەڕ، لە دانووستانی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا، بۆ ئەو مەبەستەیش، داواکاریمان ئاراستەی چەند کۆمپانیاییەکی بەرهەمەهێنی ڤاکسین کردووە".

ئەنجامدانی مۆندیالی 2022ـی قەتەڕ لە کاتێکدایە، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەشێکی زۆری وڵاتان ناتوانن بەشدرای مۆندیالی جیهانی بکەن، هۆکارەکەیش وەرنەگرتنی پێکووتەی دژی کۆرۆنایە، بۆیە پێشبینی  دەکرێت ئەم ڕێگرییە وڵاتی قەتەڕ بۆ خوازیارانی  مۆندیاڵی قەتەڕ، کاریگەری بکاتە سەر رێژەی بەشداربوان و کۆی تێچووەکانی وڵاتی قەتەڕ بۆ ئامادەکارییەکانی مۆندیاڵی جیهانی 2022.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین