رۆژنامه‌نووسێكى به‌ناوبانگى عێراقى: نێچیرڤان بارزانى ده‌توانێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رده‌م بڕوات کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جید سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى زه‌مانى عێراقى له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "رووداو" باس له‌ لایه‌نه‌كانى كه‌سایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، "خاوه‌نى هزرێكى پێشكه‌وتووه‌ وده‌توانێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رده‌م بڕوات" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ نایه‌وێ ته‌نیا سه‌رسامبوونى خۆى به‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌رببڕێت به‌ڵكو داوا له‌ سیاسته‌مه‌داره‌كانى به‌غدا ده‌كات سوود له‌ ئه‌زموونه‌كانى نێچیرڤان بارزانى وه‌ربگرن.

ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جید رۆژنامه‌نووسى ناسراو و سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى زه‌مانى عێراقى له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "رووداو" شه‌وى رابردوو 23ى ئایار باس له‌ كه‌سایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، "لە راستیدا من لەمێژە چاودێری کارەکانی فەخامەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکەم چ ئەوکاتەی سەرۆکی حکومەت بوو، چ ئێستا پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی وەرگرتووە، من وایدەبینم کە ئەم کەسایەتییە خاوەن کاریزمایەکی روونە، خاوەنی هزرێکی پێشکەوتووە و دەتوانێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم بڕوات، نەک بە تەنیا لە کوردستان، بەڵکو لە چوارچێوەی وڵاتانی هەرێمی دراوسێ و ئەوانی دیکەش، سەرەڕای ئەوەی لە دەوروبەرمان لە جیهاندا روودەدەن".

ئه‌و نووسه‌ره‌ له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و ته‌نیا بۆ سه‌رسامبوون ئه‌و قسانه‌ ناكات، به‌ڵكو ده‌وێ سیاسه‌تمه‌داره‌كانى به‌غدایش سوود له‌ ئه‌زموونه‌كانى نێچیرڤان بارزانى وه‌ربگرن، ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جید ده‌ڵێ، "من تەنیا نامەوێت سەرسامبوونی خۆم بۆ ئەو کەسایەتییە دووپاتبکەمەوە، بەڵکو داوا لە سیاسییەکان لە بەغدا دەکەم کە ئیلهام لە هەندێک لە ئەزموونەکانی وەربگرن".

زۆرجار نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانى عه‌ره‌ب سه‌رسامى خۆیان به‌ كه‌سایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕیوه‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه‌ سه‌رۆكى هه‌رێم له‌  فه‌ڕه‌نسا بوو، ئه‌نوه‌ر حه‌مدانى نووسه‌رى به‌ناوبانگى عێراقى په‌یامێكى ئاراسته‌ى شانشینى سعوودیه‌ كرد بوو و گوتبووى ئه‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانى جیهان بایه‌خ به‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌ده‌ن و كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ عه‌ره‌بیش لێى نزیك ببێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین