به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بایدن.. ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركیا بەر لە كۆبوونەوەى لەگەڵ جۆ بایدنى سەرۆكى سەرۆكى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا، كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مرییكیه‌كان ده‌كات و تا رێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بایدن خۆش بكات.

دوێنێ دووشەممە (٢٤)ى ئایارى (٢٠٢١) ماڵپەڕى( ئەحوالى توركى) بڵاویكردەوە، بڕیارە رۆژى چوارشەممه‌ (٢٦)ى ئایار، رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركیا لە رێگەى ڤیدیۆكۆنفراسێك لەگەڵ بەڕێوبەرانى جێبەجێكارى نزیكەى بیست كۆمپانیاى گەورەى ئەمریكا كۆببێتەوە، كە هەردوو كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت و نێتفلێكس تێیدا بەشدار ده‌بن.

سەرچاوەیەك بە ئاژانسى رۆیتەرزى راگەیاندووه‌، ئەو كۆبوونەوەیە پێشەكییەكە بۆ كۆبوونەوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان و جۆ بایدن كه‌ بڕیاره‌ لە مانگى حوزەیرانى داهاتوو بێت.

سەرچاوەكە ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئەو كۆبوونەوەیە ژوورى بازرگانى ئەمریكا و نووسینگەى وەبەرهێنانى سەر بە سەرۆكایەتى توركیا و ناوەندە بازرگانیەكانى تر ڕێكیان خستووە.

بەگوێرەى سەرچاوەكەى رۆیتەرز، ئەو كۆبوونەوەیە رێگەیەكە بۆ تاقیكردنەوەى ئەو دۆخە لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكیەكان و جۆرى كاركردنى پێشوەختە بۆ دیدارى نێوان ئەردۆغان و  بایدن.

هەروەها راشیگەیاند"توركیا دەیەوێت لەسەر ئاستى  ناوخۆى و نێودەوڵەتى خۆى وەك هاوبەشێكى گرنگى ئه‌مریكا بناسێنێت".

سەبارەت بە وردەكارى ئەو كۆبوونەوە ئەو سەرچاوەیە ده‌ڵێ، "ئەو كۆبوونەوەیە تایبەتە، ناتوانین هیچ وردەكارییەكى بڵاوبكەینەوە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین