به‌هۆى جه‌ژنانه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌ردۆغان سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆن تووڕه‌ ده‌كات هەواڵ

نوچه‌نێت

به‌هۆى جه‌ژنانه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا داواى لێبوردنى له‌ هه‌ندێك چین و توێژى توركیا كردووه‌، سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆن نیگه‌رانى ده‌رده‌بڕن و ئه‌حمه‌د داودئۆغڵویش ده‌ڵێ، "ئه‌و داواى لێبوردنه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ كاتى رۆیشتنى ئه‌ردۆغان هاتووه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى ئایار، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌و نیگه‌رانییانه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر په‌یامێكى ئه‌ردۆغان كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ، "ئەگەر بەهۆى راگرتنى هاتووچۆ بازرگانان رووبەڕووى بەربەستى هاتۆچۆ بووینەوە، داواى لێبورن لە هەموویان دەكەم".

كلیچدارئۆغڵو:
داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌كه‌ین

لەبەرانبەر ئەو لێدوانەى سەرۆك كۆمارى توركیا، ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆكى پارتى گه‌له‌جه‌ك (ئاینده‌) و سەرۆك وەزیرانى پێشووترى توركیا وتى، "قسەكانى ئەردۆغان سەبارەت بە داواكردنى لێبوورن ئەوەى لێ دەخوێندرێتەوە، كە ئێستا كاتى ماڵئاوایى و جێهێشتنى دەسەڵاتە، بەڵێ سندوقى دەنگدان دێت، گەل باجى حكومڕانى خراپ دەدات، ئەردۆغان و حزبەكەى دەبێت دەسەڵات جێبهێڵن، كەسانى لێهاتوو دێنە سەر دەسەڵات".

 

لە لایەكى ترەوە كەمال كلیچدارئۆغلۆى سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى "جه‌هه‌په‌" لە دیدارێكى تەلەڤزیۆنى وتى، "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر لێبورده‌ ده‌بین، به‌ڵام لە پێناو توركیا داواى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەكەم ". كلچیدارئۆغڵو باس له‌وه‌ ده‌كات توركیا كه‌وتووه‌ته‌ گێژه‌ى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار و چیتر گه‌نجانى توركیا ده‌سه‌ڵاتێكى "سته‌مكار"یان ناوێ.

 

ئه‌كشنار:
ده‌بێت ئه‌ردۆغان له‌ سه‌ندوقى
ده‌نگدان نه‌ترسێ


هەروەها میرال ئەكشنار سەرۆكى پارتى چاكه‌ "ئیى پارتى İYİ Party " هاوپەیمانى پارتى گەلى كۆمارى لە چوارچێوەى (هاوپەیمانى نه‌ته‌وه‌) لە رێگەى تویتەرەوە پەیامێكى ئاڕاستەى سەرۆكى توركیا كردووە، لە پەیامەكەى هاتووە، "بەڕێز ئەردۆغان وا دیارە لە بیرت كردووە سیاسه‌تمه‌دار لەرێگەى سندووقى هەڵبژاردنەوە لەگەڵ گەلەكەى ئاشت دەبێتەوە، نەك لە رێگەى كورسى دەسەڵات. تۆ كە داواى ئاشتبوونەوە دەكەیت، لە دانانى سندوقى هەڵبژاردن لەبەردەم خەڵك مەترسە ".

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئۆپۆزسیۆنى توركیا رایدەگەینێت كه‌ حكومەتى ئەردۆغان خاوەنى هێڵێكى روون نییە بۆ رووبەڕوونەوەى لێكەوتەكانى كۆڕۆنا. ئۆپۆزسیۆن هەوڵیش دەدات فشار بخاتە سەر ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە، كە خۆى ده‌بێت لە مانگى حوزەیرانى (٢٠٢٣) ئەنجام بدرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین