كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ:  له‌ خۆپیشاندانه‌كان كوژراوێك و چه‌ند بریندارێك هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌ندامێكى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراق رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامى گرژییه‌كانى خۆپیشاندانى ئه‌مڕۆى به‌غدا كوژراوێك و چه‌ند بریندارێك هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25ى ئایار خۆپیشاندان له‌ به‌غداى پایته‌خت و چه‌ندان شارى عێراق به‌ڕێوه‌چوو؟ خۆپیشانده‌ران چه‌ندان داواكارییان هه‌یه‌ له‌وانه‌ دۆزینه‌وه‌ى بكوژرانى خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى چاكسازى راسته‌قینه‌ و باشتركردنى بارودۆخى ئابوورى و دابینكردنى هه‌لى كار و خزمه‌تگوزارى.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خۆپیشاندان له‌ به‌غدا و 10 شار به‌ڕێوه‌چووه‌ و له‌ هه‌ندێك شاریش له‌وانه‌ به‌غدا و ناسرییه‌ "زیقار" گرژیى دروست بووه‌.

هه‌ر ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى له‌ هه‌واڵێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات عه‌لى به‌یاتى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراق ئاشكراى كردووه‌، تا ئێستا كوژراوێك و چه‌ندان بریندار هه‌یه‌، ئه‌مه‌یش له‌ ئه‌نجامى ئه‌و پێكدادانه‌ى كه‌ له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروست بووه‌.

به‌یانى ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان، داواى له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد ژیانى خۆپیشانده‌ران بپارێزن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین