بافڵ تاڵەبانى: چیتر ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان کوردستانی

نوچەنێت:

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکى لە دەباشان لەگەڵ کلێمێنس زێمتنەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێ، "یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان پشتگیرى لە یەکڕێزى و تەبایى ناو ماڵى کورد دەکات".

ئەمڕۆش يەکشەممە (30)ى ئایار، بافڵ تاڵەبانى لە دواى پێشوازیکردنى لە کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک راگەیێندراوێکى بڵاویکردەوە، کە تێیدا دەڵێت، "پشتگیری یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ سەرخستنی ھەر ھەوڵێک کە لایەنەکان لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتمانی کۆبکاتەوە و ناکۆکی و جیاوازییە سیاسییەکان بخاتە خزمەت بەرژەوەندی گشتی." 

هاوسەرۆکى یەکێتى ئاماژەى بەوەشکردووە، "یەکێتی دەرگای گفتوگۆی کراوەیە و دەمانەوێت ئاڕاستە و بیرکردنەوەکانمان ھەرچەند لەیەکتر دووربن، بەڵام دواجار ھەمووی بخەینە خزمەت کوردستان و داوایکرد چیتر مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان چونکە بەرژەوەندی هەرێمەکەمان لەسەروو ھەموو ناکۆکییەکانەوەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین