ئه‌ردۆغان دانیشتووانى زێدى خۆى تووڕه‌ ده‌كات هەواڵ

نوچه‌نێت

دروستكردنى پرۆژەیەكى تازەى رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شوێنى لە دایكبوونى "رێزه‌" ناڕەزایى توندى دانیشتوانى ناوچەكەى لێدەكەوێتەوە.

ئەمرۆ یەكشەممە (٣٠)ى ئایارى (٢٠٢١) ماڵپەڕى كەناڵى (حوڕە)ى ئەمریكى بڵاویكردەوە چەند هەفتەیەكە بەهۆى دروستكردنى كارگەیەكى بەردى ناڕه‌زایى لە پارێزگاى (رێزە)ى شوێنى لە دایكبوونى ئەردۆغان دروستبووە.

سەبارەت بەهۆكارى ناڕەزاییەكان خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێن ئەو پرۆژەیە دەبێتە هۆى وێرانكردنى(٢٢٠) هه‌كتار زەوى كه‌ ئه‌م زه‌وییه‌ چاى تێدا ده‌چێنرێت و بژێوى خه‌ڵكه‌كه‌ دابین ده‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌ردۆغان به‌ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى بووژانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى زێدى خۆى ده‌كات و هه‌لى كار ده‌ره‌خسێنێ، كه‌چى ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە پێى وایە پرۆژەكانى ئەردۆغان بۆ خزمەتى كۆمپانیاكانى بیناسازییە، نەك بۆ خزمەتى جەماوەر، چونكه‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌ دوو كۆمپانیا دراون گوایه‌ نزیكن له‌ پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا جیا له‌وه‌یش ئەو پرۆژانەش دەبێتە زیابوونى وێرانكردنى  ناوچه‌ى ئیكیزدیر له‌ پارێزگاى رێزه‌.

رێزە شوێنێكى گرنگە بۆ چەند پرۆژەیەكى گەورەى وەك بەنداو، رێگەى خێرا، بەندەرى كەناراوەكانى سەر دەریاى رەش.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین