سەرۆکى حکوومەتى هەرێم ژمارەیەک فەرمانبەرى دامەزراند کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى نووسراوێکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کە ئیمزاى مەسرور بارزانى ئەنجوومەنى وەزیرانى لەسەرە، ژمارەیەک فەرمانبەر لە میلاکى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار دامەزرێندان.

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە نووسراوێکدا ئیمزا لەسەر دامەزراندنى (64) فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاو و ئاوەڕى سلێمانى دەکات، هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە،  "بڕیارماندا بە دامەزراندنی 64 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ/ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەناونیشانی شایستە و موچەیان بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 خەرج دەکرێت لە رێکەوتی دەستبەکاربونیان تاوەکو 31-12-2021." 

هەروەها لە نووسراوەکەى حکوومەتى هەرێم ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو (64) کەسە بە مەرج دامەزێندراون و نابێ "هیچ موچەیەکی تريان لە حکوومەت هەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین