هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆکان دەکەنەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (23/تەممووز/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە بۆ "گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز."
دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەى لەگەڵ مستەفا کازمى، مەسرور بارزانى لە تویتێکدا ڕاگەیاند، "خۆشحاڵم گهڕامهوه بهغدا، زۆر بابهتمان ههیه گفتوگۆی لهسهر بكهین، به تایبهتی ئهو بابهتانهی كۆماندهكاتهوه و ئهو بابهتانهشی ناكۆكیمان لهسهری ههیه".
لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا ئاماژهی بهوهشكرد، "نهخشهڕێگهی دهستووریمان ههیه بۆ چارهسهركردنی ئهو كێشانهی 17 ساڵه له ئارادان، چارهسهركردنهكهش له خزمهتی سهرتاسهری عێراقه، به ههرێمی كوردستانیشهوه".
حەلبووسى: دەرفەت هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان
مەسرور بارزانى، لەمیانى سەردانییەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، کە خەمیس ئەلخەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە ئامادەی بوو، بەپێى ڕاگەیێندراوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان "جەخت لە پێویستیی و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور."
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، "دەرفەت ھەیە بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان و لە نێویاندا، کێشەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی نەوت و گاز لە ڕێگەی تەشریعکردنی یاسای نەوت و گازی فیدرالی، کە لە بەرژەوەندی ھەموو پێکھاتە جیاوازەکان و ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت."
هاوکات سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان گووتى، "ھەرێمی کوردستان، ھەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ ، بە شێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت."
ئەنجومەنی باڵای دادوەری داواى چارەسەرکردنى کێشەکان دەکات
هەر لە چوارچێوەى سەردانییەکەدا بۆ بەغدا، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە لە دیدارەکەدا، "گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور کرا."
بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم، سەرۆکی حکومەتى هەرێم جەختی لەوە کردەوە، "دەبێ وەکو قەوارەیەکی فیدرالی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت."
هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، "پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدرالی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment