هاووڵاتیانى كورد له مافیا توركه‌كه هاتنه‌ده‌نگ
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕی (عه‌ینی ئه‌خباری) راپۆڕتێكی رۆژنامه‌ی"ئه‌فرنسال"ی ئۆپۆزسیۆنى بڵاوكردۆتەوە، ئەو راپۆرتە لە شاری ئامه‌دى باكوورى كوردستان ئاماده‌كراوە، لەو راپۆرتەدا راوبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌قسه‌كانی سیدات په‌كه‌ر ده‌رده‌بڕن.
بۆچى ئامه‌د؟
هه‌ڵبژاردنی ئامه‌د هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئه‌و تاوانانەى كه‌سایه‌تیه‌كانی ده‌سه‌ڵات دژ كورد كردوویانه، به‌تایبه‌ت محه‌مه‌د ئاغار، تاوانى زۆری به‌رانبه‌ر سه‌رمایه‌دار و رۆژنامه‌نووس و سیاسیەكانى كورد كردووه، سەبارەت بەتاوانبارانیش به‌نه‌ناسراو تۆماركراون.
هاونیشتمانیانی كورد لەو شارە جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان له سه‌رده‌می روودانی تاوانه‌كان ژیاون، ئاماژه به‌وه دەكەن ده‌وڵه‌تی توركیا به ته‌واوی ئاگاداری ئه‌و رووداوانه بوو.
ئیشق تاش هاونشتیمانیه‌كی كوردی دانیشتووی ئامه‌ده به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "ئه‌و ناوچه‌یه مێژووێكی پڕ له تاوان و رووداوى هەیە، تاوانباران به ناسراو تۆماركراون، له‌وانه‌یه ئه‌و بێده‌نگیه‌ی به‌رانبه‌ر به‌و كارانه‌ی سیدات په‌كه‌ر به‌و دواییه ئاشكرای كرد، له‌به‌ر بوونی مه‌ترسی سیاسی بێت له‌سەر ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕمانڕه‌وای توركیا، لێره هه‌مووان ده‌زانن چی روویداوه، ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیای له‌پشت نه‌بێت، كه‌س ناتوانێت ئه‌و هه‌موو تاوانه بكات".
هاونشتیمانیه‌كی تر به قاسم خۆی ناساندووه و له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌ڵێ، " ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه له ده‌وڵه‌تێكی تر بووایه، دنیا وێران دەبوو، به‌ڵام لێره تاوان به نادیاری ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش كارێكی سروشتیه، به‌درێژایی ساڵانی رابردوو ئێمه له‌سه‌ری راهاتووین".
به‌درێژایی ساڵانی رابردوو ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره تاوانه راهاتووین
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و هاونیشتمانییه گوتى، "داواكاری گشتی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه نه‌كردەوه، سه‌باره‌ت به حكومه‌تی توركیاش هیچ تاوانێك نییه بكوژه‌كه‌ی به نادیاری نه‌مێنێته‌وه، چونكه بێگومان قوربانییه‌كانی كوردن، بۆیە ئه‌وه‌ش لای ده‌سه‌ڵات هیچ گرنگیه‌كی نییه".
له به‌شێكی تری قسه‌كانی قاسم گوتیشى، "بینیمان لێدوانه‌كانی په‌كه‌ر دژ به كەسێك ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات بوو، چۆن هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ر له رۆژهه‌ڵات هێرشیان كرده سه‌رماڵه‌كه‌ی و ئێستا له زیندانه".
فه‌رحات حاجی هاونیشتمانییه‌كی تره جه‌خت له‌سه‌ر مه‌ترسی تۆمه‌ته‌كانی سیدات په‌كه‌ر ده‌كاته‌وه، داوای كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌و تاوانه‌ی دراوه‌ته پاڵ محه‌مه‌د ئاغاری وه‌زیری پێشووتری ناوخۆى توركیا، هه‌روه‌ها گوتیشی، "ئه‌و خاكه پڕ له تاوان بووه، هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین وه‌زیری پێشووتری ناوخۆ له‌و تاوانانه گلاوه، لێدوانه‌كانی په‌كه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان رۆژێك هاوبه‌ش بووینه، رۆژێك جیاواز".
سه‌باره‌ت به بێ ده‌نگی ئه‌ردۆغانیش فه‌رحات حاجی دۆخی بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان و نه‌جوڵانی دادگا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه یه‌ك لێكدانه‌وه‌ى هه‌یه، ئه‌ویش هه‌موویان هاوبه‌ش و ئاگاداری تاوانەكانن.
ئه‌حمه‌د یازگی سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی په‌كه‌ر ئاماژه‌ی پێكردوە، دەڵێت "ئه‌و تۆمه‌تانه بۆ ئه‌وان نوێ نییه، چونكه ئێمه زه‌مه‌نێكه ئاگاداری ئه‌و تاوانانەین، ئه‌و ناوچه‌یان پڕ له‌و تاوانه كردووه، هه‌موومان تاوانه‌كانیان ده‌زانین، له‌و شه‌قامه پرسیاری محه‌مه‌د ئاغار له منداڵێكی 10 ساڵان بكه‌یت، ناوی ده‌زانێت، چونكه ئه‌وه‌نده ئه‌و ناوه‌ی بیستووه".
ئه‌وه‌نده باسی تاوانه‌كانی محه‌مه‌د ئاغار كراوه، له منداڵێكی 10 ساڵان بپرسیت ده‌زانێت كێیه؟!
كوشتنى كەسایەتییە كوردییەكان
هەروەها پەكەر ئاماژە بە تیرۆرە دیارەكانى محەمەد ئاغار دەكات، لەوانە سه‌رمایه‌دارانى كورد كە لە نەوەدەكان گومانیان لێ دەكرا بارزگانى بە مادەى هۆشبەر بكەن، یەكێك لەو ناوانەى وەك بەڵگە هێناوە ئاماژەى بە ناوەكەى كرد ساڤاش بوڵدانى سیاسى كوردى لە (١٩٩٣) تیرۆركرا، دواى ئەوەى تانسۆ چیلەرى سەرۆكوەزیرانى ئەو كاتى ئاماژەى بەوەكرد پیاوانى كارى كورد هاوكارى پارتى كرێكارانى كوردستانى دەكەن.
ئەوكاتە ساڤاش بوڵدان تۆمەتى بازرگانیكردن بە مرۆڤ و پێدانى قازانجەكەى بە پارتى كرێكارانى بۆ دروستكرا.
سەبارەت مەحمەد ئاغار، پەکەر گوتی: "ئەو محەممەد ئاغارە ئەو کاتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایش بوو، پارەی لە هاوڕى نزیكەكانى وەك بەهجەت جانتورک، حوسێن بایباشین، ساڤاش بوڵدان و هەموو ئەوانەی کاری مادەی هۆشبەریان دەکرد وەردەگرت. كە دەڵێن بازرگانە کوردەکان مامەڵەیان بەمادە هۆشبەرەكان دەکرد."
هەروەها پەکەر دەڵێت: " کاتێک ئاغار چووە نێو سیاسەت، خەونی ئەوە بوو ببێتە سەرۆک کۆمارى توركیا. لە پێناو سڕینەوەی پێشینەی خۆی سیناریۆیەکی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کرد، كە ئەو کاتە تانسو چیللەرى سەرۆك وەزیرانى رازی کرد، بەو گوتە باوەى، كە دەڵێت: دەوڵەتەکان لەپێناوی داهاتووی خۆیان چەند جۆرە هەنگاوێک دەهاوێژن ئینجا بڕیاریان دەرکرد و دەستیان بە کوشتنی ئەو کەسانە کرد".
لە ساڵانى نەوەدەكان چەندین كەسایەتى كوردیان لە توركیا تیرۆركردووەـ لە بەرانبەردا ئەو قسانەى سیدات پەكەر، دوای ئه‌وه پەروین بوڵدان هاوسەرى ساڤاش بوڵدان تویتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا نووسیوەتى: ''ساڵانێکە دەیڵێینەوە و ئێستاش دووپاتی دەکەینەوە ساڤاش بوڵدان و هاوڕێکانی لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتەوە کوژران، دادگایكردنى بكوژانیش هەر بە سیناریۆ بوو، هەر بە سیناریۆش بەرائەتیان وەرگرت، بەڵام ئەوە ئێستا دەگەڕێینەوە بۆ خاڵی سەرەتا، هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی دووبارە دادگایی بکرێنەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment