گەورەترین کەشتی هێزی دەریایی ئێران گڕ دەگرێت و نوقم دەبێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە دووی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "یورۆ نیوز" بڵاوی کردەوە، لەو ڕووداوەدا هیچ کەس گیانی لە دەست نەداوە و کارمەندانی ئەو کەشتەییە ڕزگاریان بووە. ڕۆژی سێشەممە ئەو کەشتییە گڕی گرتبوو.
بەگوێرەی میدیاکان ئێران کەشتی خارک وەک "یەکێک لە پشتیوانانی ڕاهێنانی هێزی دەریایی" ناوی لێ براوە.
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" نزیک لە سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، ئەو کەشتییە چەند ڕۆژ پێش ئێستا بە مەبەستی ڕاهێنانی دەریایی ڕەوانەی ئاوە ئازادەکان کرا بوو.
"تەسنیم" بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ناوچەی دووەمی دەریایی جاسک ڕایگەیاندووە، نزیکەی ٢٠ کاتژمێر هەوڵی هەمەلایەنە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دراوە.
کەشتی خارک دروستکراوی بەریتانیا بوو و لە ساڵی ١٩٨٤دا دوای گفتوگۆیەکی درێژخایەن لە نێوان تاران و لەندەن ڕادەستی هێزی دەریایی ئێران کرا. ئەو کەشتییە توانای هەڵگرتنی کۆپتەر و باری قورسی هەبوو.
بەرپرسانی ئێران تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری گڕگرتنی ئەو کەشتییە ڕوونکردنەوەیان نەداوە. یەکێک لە کەشتییەکانی ئێران بە ناوی "ساویز" نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا، لە دەریای سوور هێرشی کرابوویە سەر. هەندێ لە میدیاکان و لەوانە نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئەوەیان کردبوو کە هۆکاری تەقینەوەی ئەو کەشتیە، مینە مگناتیسییەکانی ئیسرائیل بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment