ڕووسیا: چەند هەفتەیەکمان ماوە ئابوورییەکەمان بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی پێش هاتنی کۆرۆنا ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

جێگری وەزیری ئابووریی ڕووسیا دەڵێت له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو ئابووریی ڕووسیا دەگەڕیتەوە پێش قۆناغی هاتنی کۆرۆنا و لەو دابەزینە ڕزگاری دەبێت.

ساڵی رابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە ئابووریی ڕووسیا بە ڕێژەی ٣٪ پاشەکشەی کرد، ئەوەش گەورەترین پاشەکشەی ئابووریی ڕووسیا بوو لەماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا.

بولینا كریوچكوڤا، جێگری وەزیری ئابووریی ڕووسیا، لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێ "ئەم مانگە یان مانگی داهاتوو دەگەڕێینەوە ئاستی سێ مانگی کۆتایی ٢٠١٩، خێرایی بووژانەوەی ئابوورییەکەمان لە دەرەوەی پێشبینییەکانەوە دەبێ، هێندە خێرا دەبێت".

ئەوە لە کاتێکدایە ئێستاش دۆلارێک ٧٣ ڕۆبڵی ڕووسیا، کەچی سەرەتای ٢٠٢٠ دۆلارێک ٦١ ڕۆبڵ بووە، واتە هێشتا زۆری ماوە بەهای ئەوکات بەدەستبهێنێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین