بەرپرسانى سەربازيى ئەنقەرە و ديمەشق لەسەر خاكى سووريا كۆدبنەوە
نوچە نێت
رۆژى چوارشەممە (19/ حوزەيران/ 2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، چەند سەرچاوەيەك بە رۆژنامەى (ئايدن ليك)ى توركيان راگەياندووە، رۆژى (11)ى ئەم مانگە بەرپرسانى سەربازيى توركيا و سووريا بنكەى حەميمى ئاسمانى كە بارەگاى هێزەكانى رووسيايە لە پارێزگاى لازقيە لە سەر خاكى سووريا كۆبوونەتەوە.
سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكە هەردوولا گفتوگۆيان لەسەر رووداوەكانى ئەم دوايەى ناوچەى ئيدليب و دەوروبەرى كردووە، بەگوێرەى سەرچاوەكانيش ئەو كۆبوونەوە لەلايەن ڤلاديمێر پووتين سەرۆكى رووسيا لەدوا ى كۆبوونەوەى لەگەڵ هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا لە مۆسكۆ رێكخراوە.
لەدواى سەردانى محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق، بۆ سووريا سەرچاوەكانى هەواڵ جەختيان لەسەر ئەوە كردەوە، سوودانى رايگەياندووە، هەوڵى نێوەندگيرى توركيا و سووريا دەدات.
سەبارەت بە كۆبوونەوەى دووەميش سەرچاوەكانى ئەو رۆژنامە توركيە جەختيان لەسەر ئەوە كردۆتەوە هەردوولا رێككەوتوون كۆبوونەوەى دووەم لە بەغدا بێت، بەڵام هيچ وردەكارييەكيان باسيان لەسەر وادەى كۆبوونەوەكە باس نەكردووە.
لە مانگى ئايارى ساڵى رابردوو يەكەم كۆبوونەوەى وەزيرانى دەرەوەى رووسيا و توركيا و ئێران و سووريا لە مۆسكۆ بەرێوەچوو، بەڵام بەهۆى ئەوەى بەشار ئەسەد، سەرۆكى سووريا پێى وابوو ئامانجى ئەردۆغان لەو دانيشتنە شەرعيەتدانە بە داگيركارى توركيا كۆبوونەوەكان پەكخران دواى كشانەوەى دەستبەجێى هێزەكانى توركياى كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment