100 بۆمبى ئەتۆمى ئەمریكا لە بنكەكانى ئەوروپا و توركیان هەواڵ

نوچه‌نێت

بەگوێرەى لێكۆڵینەوەى پەیمانگەیەكى ئەڵمانى ژمارەى بۆمبە ئەتۆمییەكانى ئەمریكا، كە لە بنكە سەربازییەكانى توركیا و وڵاتانى ئەوروپا هەڵگرتووە (100) دانەیە. له‌و ژماره‌یش 20 یان له‌ توركیایه‌

دوێنێ چوارشەممە دووى حوزەیرانى (2021) ماڵپەڕى(ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، "پەیمانگەى پرسەكانى ئاشتى و سیاسەتى ئەمنى" لە زانكۆى هامبۆرگى ئەڵمانى لە لێكۆڵینەوەیەكیدا ژمارەى بۆمبە ئەتۆمیەكانى ئەمریكاى لە وڵاتانى ئەوروپا و توركیا ئاشكرا كردووە.

لەو لێكۆڵینەوە هاتووە، ئەمریكا لە بنكەى(بیوخل) لە هەرێمى رایندلانى ڤاڵتسى رۆژئاواى ئەڵمانیا (20) دانەى هەڵگرتووە، هەروەها لە بنكەى (كلاینیە برۆگل) لە بەلجیكا (20)دانەى هەڵگرتووە، لە بنكەى (فۆلك) لە هۆڵنداش (20) دانە، لە بنكەى (ئینجەرلیك)ى توركى (20) دانەى هەڵگرتووە. بەگوێرەى توێژینەكە لە هەردوو بنكەى (ئەڤیانۆ) و (گیدى تۆرى) ئیتاڵى (20) دانە.

لەو لێكۆڵینەوەیه‌ ئاماژە بەوە كراوە، كۆى بۆمبە ئۆتۆمییەكانى ئەمریكا، كە لە ئەوروپا و توركیا هەڵگیراون، (100) بۆمبە.

پێشتر شاره‌زایانى ئه‌مریكى هۆشدارییان به‌ وڵاته‌كه‌یان داوه‌ له‌وه‌ى پێشبینى ده‌كه‌ن توركیا له‌كاتى گرژییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بوونى ئه‌و ئه‌تۆمانه‌ وه‌ك كارتى فشار به‌كاربهێنێ و هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان بكات


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین