سەرۆكى رووسيا سەردانى توركيا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

راوێژكارى سياسەتى دەرەوەى كۆشكى كرملين رايگەياند، لە مانگى داهاتوو، ڤلاديمێر پووتين سەرۆكى رووسيا سەردانى توركيا دەكات، پرسى جەنگى ئۆكراينا دۆسيەى سەرەكى گفتوگۆكانيان دەبێت.

دووشەممە (29/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوى كردەوە، يۆرى ئۆشاكۆڤ، راوێژكارى سياسەتى دەرەوەى كۆشكى كرملين رايگەياند، ئامادەكارى بۆ سەردانى سەرۆكى رووسيا دەكرێت بۆ ئەنقەرە، كە بڕيارە لە مانگى داهاتوو سەردانەكەى بكات.

سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆبوونەوەى ڤلاديمێر پووتين لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا ئۆساكۆڤ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، جەنگى ئۆكراينا يەكێكە لە دۆسييە سەرەكيەكانى گفتوگۆى نێوانيان.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئەو راوێژكارەى كرملين ئاماژەى بەوە كرد،  مۆسكۆ هەر لەسەرەتاوە ئامادەى ئەوەى هەبوو كە گفتوگۆ لەسەر ئاشتى لەگەڵ ئۆكراينا بكات، بەڵام هيچ كەسێك نەبوو گفتوگۆمان لەگەڵ بكات، لايەنى كيێڤ رێگەى لەخۆى گرتبوو گفتوگۆ لەگەڵ رووسيا بكات.

هەر سەبارەت بە سەردانەكەى پووتين بۆ ئەنقەرە، ديپلۆماتكارێكى توركى رايگەياند، ئەو سەردانە لە مانگى داهاتوو دەبێت، بەڵام وادەى دياريكراو پەيوەستە بە ئەجێنداى ئەردۆغان و پووتينەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین