ئیسرائیل ترسى لە بەدەستهێنانى فڕۆکەى ئێف 35ى ئەمەریکى لە لایەن تورکیاوە هەیە تورکیە

نوچەنێت

شرۆڤەکارێکى سیاسى ئیسرائیل هۆشدارى دەدات لە بەدەستهێنانى فڕۆکەى ئێف 35ى ئەمەریکى لە لایەن تورکیا، پێیوایە ئەگەرى هەر گرێبەستێک لەگەڵ تورکیا لەسەر تەکنەلۆژیا سەربازییە هەستیارە، رێگە خۆش دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى راستەوخۆی سەربازیى لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەمرۆ شەممە (2025/12/27) ماڵپەڕى (زەمانى تورکى) بڵاوى کردەوە، ئومێت سیگال، شرۆڤەکارى ئیسرائیلى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تورکیا بۆتە سەرچاوەى ناسەقامگیرى هەرێمى، داواش دەکات واشنتن چاو بە هەر گرێبەستێک بخشێنێتەوە لەگەڵ تورکیا، لە قسەوکانى رەجەب تەیب ئەردۆغان بە زیندووکردنەوەى تمووحى میراتى عوسمانى تۆمەتبار دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەردۆغان ئیسرائیل بە هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنى وڵاتانى دراوسێ تۆمەتبار دەکات، ئەوەش رەنگدانەوەى ئەو ململانێ ئایدۆلۆژیە قووڵەیەتى لەگەڵ ئیسرائیل.

سەبارەت بە مەترسییەکانى گرێبەستى فڕۆکەى ئەمەریکیش سیگال پێىوایە ئەنقەرە هەوڵى بەدەستهێنانى ئەو چەکە دەدات بۆ ئەوەى لە ئەگەرى ململانێ لە داهاتوو دژ بە ئیسرائیل بە کارى بهێنێت.

سەبارەت بە فرۆشتنى چەکى ئەمەریکیش بە وڵاتانى سعوودیە و ئیمارات سیگال پێیوایە ئەو وڵاتانە چەکەکانیان بۆ بەرگرییە دژ بە ئێران، بەڵام تورکیا بۆ لاوازکردنى ئاسایشى ئیسرائیلە، لە بەشێکى دیکەى قسەکانى بانگەشەى ئەوەش دەکات کە تورکیا ئیسرائیلى خستۆتە چوارچێوەى هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشى نەتەوەیى، ئەوەش رەنگدانەوەەى لەسەر رایگشتى تورکیا هەیە.

ئەو شرۆڤە کارە راپۆرتەکەى لە رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمەریکى بڵاوکردۆتەوە، تەنیا رەخنەى لە لایەنى سەربازیى نەگرتووە، بەڵکوو باس لە رۆڵى هەرێمیش دەکات، کە بۆتە کاراکتەرێک رۆڵى لە نا سەقامگیرى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەیە.

سیگال پێیوایە پاڵپشتى تورکیا بۆ پاکستان دژ بە هندستان و میواندارى ئەندامانى بزووتنەوەى حەماس دابەزاندنى ئاڵاى وڵاتەکەى لە سەر باڵیۆزخانەکەى لە تەلئەبیب لەدواى بە ئامانجگرتنى ئیسماعیل هەنییە بەڵگەن لەسەر ئاراستەى دوژمنکارانەى تورکیا دژ بە ئیسرائیل.

ئەو شرۆڤەکارە ئاماژە بە رەتکردنەوەى ئیسرائیل لە بەشدارى هێزەکانى تورکیا لە هەر هێزێکى ئەمنی لە کەرتى غەزە دەکات، کە ئەوە هەنگاوەى ئیسرائیل وڵاتانى دیکەى ناوچەییش تێیدا بەشدارن.

لەدواى کڕینى سیستەمى بەرگرى ئێس 400 ئيدارەى ئەمەریکا تورکیا لە پڕۆگرامى ئێف 35 ى ئەمەریکى دوورخستەوە، لە ئیدارەى نوێى ترەمپ هەوڵێک هەیە بۆ بەدەستهێنانەوەى ئەو جۆرە فڕۆکەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین