د. جوتیار عادل: (30) ڕۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دوو دۆسیەى گرنگ دەنێرینە بەغدا، کە یەکێکیان پەیوەستە بە بەرهەمهێنانى خەرجییەکانى نەوت، ئەویتریان تایبەتە بە داهاتە نانەوتییەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە شەشى حویزەرانى (2021)، د. جوتیار عادل، گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغداوە بە ڕۆژنامەنووسانى گووت، هیوادارین لە ماوەیەکى نزیکدا بەغدا شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان بنێرێت.

ئەم لێدوانەى گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە دیدارى ئاڵنگاری و پێشهاتەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەغدا هات، لەبارەى دواکەوتنى مووچە گووتى،  وەک پێشتر حکوومەتى هەرێم ڕاگەیاندبوو، (30) رۆژ جارێک مووچە دەدرێت.

لەسەر هێرشەکەى دوێنێى پێنجى حوزەیرانى پەکەکە بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە، د. جوتیار دەڵێت، بەیاننامەى هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، سەرۆکایەیتى هەرێم، سەرۆکایەیتى حکوومەتى، سەرۆکایەتیى پەرلەمان و هەردوو کونسوڵخانەى ئەمەریکا و بەریتانیا، نیشانەى نیگەرانى هەرێمى کوردستان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتییە بەرامبەر مەترسییەکانى ئەو هێزە لەسەر ئاسایشى ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین