مەسرور بارزانى بەشدارى دایەلۆگى مەنامە 2021 دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ دەگاتە مەنامەى پایتەختى بەحرێن و دواتریش بەشدارى کۆڕبەندى (دایەلۆگی مەنامە 2021) دەکات.

ئەمڕۆ هەینى (19)ى تشرینى دووەم (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە 2021)، "بە یاوەری شاندێکی حکومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت."

بەپێى ڕاگەینێدراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، "دایەلۆگى مەنامە لە ڕۆژانی (19-21 ی نۆڤێمبەر)، بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتکار و بیرمەند و خاوەنکار و کەسایەتیی ناسراوی جیهانی بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت."

وا بڕیارە مەسرور بارزانى، لە پەراوێزی ئەو کۆڕبەندەدا "چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرنگ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکی و ئەوروپی و وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئەنجام بدات."

هاوكات شاندەکەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێکهاتوون لە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین