ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان: دابەشکردنى مووچەى ئەم مانگە دەکەوێتە دواى سەرى ساڵى نوێ کوردستان- عێراق

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى  لە پەرلەمانى کوردستان تایبەت بە نوچەنێت ئاشکراى دەکات، هێشتا دابەشکردنى مووچەى مانگى (11)ى ڕابردوو تەواو نەبوو، زەحمەتە حکوومەتى هەرێم بتوانێ پێش سەرى ساڵ مووچەى مانگى (12) دابەش بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (21)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، محەمەد سەعدەدین، بریاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "لیستی دابەشکردنى مووچەى مانگی ڕابردوو لەم هەفتەدا کۆتایی پێدێت، بۆ مووچەى مانگەش هەر کاتێک حکومەتی هەرێم داهاتەکانی کۆکردەوە و (200) ملیارەکەى بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچە".

محەمەد سەعدەدین، سەبارەت بە مووچەى مانگى (12) ئاماژەى بەوەکرد، زەحمەتە پێش سەرى ساڵ مووچە دابەشبکرێ و وەک خۆى دەڵێت، "دوای سەری ساڵى نوێ دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی مووچە، هۆکارەکەشى دەگەڕێتەوە بۆ هەندێ  کێشەی تەکنیکی و پشووی فەرمی، هەروەها حکومەت تازە تەواو بووە لە دابەشکردنی موچەی مانگی رابردوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین