دوو پەناخوازی کوردی ڕۆژهەڵاتى كوردستان لە وڵاتی یۆنان گیانیان لە دەست دا کوردستانی

نوچه‌نێت

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە وڵاتی یۆنان کە پەنابەرانی دەگواستەوە، دوو پەناخوازی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لە دەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە شەشی حوزەیرانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی" ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو" بڵاوی کردەوە،  کاتژمیر شه‌شی بەیانی ڕۆژی شەممە پێنجی حوزەیران، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری پەناخوازان لە شاری "کاوالا"ی وڵاتی یۆنان لانیکەم چوار پەناخواز گیانیان لە دەست داوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوو کەس لەو پەناخوازانەی کە گیانیان لە دەست داوە بە ناوەکانی "موحسین ئەحمەدی" و "ڕزگار قوربانی" خەڵکی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

هەروەها، برای موحسین بە ناوی لوقمان ئەحمەدی بە سەختی بریندار بووە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدیایە.

بە وتەی یەکێک لە پەناخوازەکان، پۆلیسی یۆنان شوێنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەو پەنابەرانە کەوتووە و ئۆتۆمبێلەکەش بە هۆی خێرایی زۆرەوە وەرگەڕاوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین