هاوپهیمانهكانى ئێران له عێراق له چى دهترسن؟
نوچهنێت
ڕاگەیاندنی ئەوەی ئیدارەی نوێی ئەمریکا پێداچوونەوە دەکات بە بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان، كە لەلایەن سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترەمپ درابوو، نائومێدیی ئەو هێزە عێراقییانەی بەدوای خۆیدا هێنا کە هاوپەیمانی ئێرانن، بۆچوونی شیکەرەوانیش جیاوازە سەبارەت بە گۆڕینی سیاسەتی مانەوە لە عێراق لەلایەن ئەمریکاوە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە گوتبووی وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا لوید ئۆستن بەنیازە پێداچوونەوە بکات بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق، ئەویش بۆ خەمڵاندنەوەی ستراتیجیەتی سەربازیی ئەمریکا لە هەردوو وڵات.
ڕۆژنامەکە دەڵێت: بڕیاری مانگی پێشووی ترەمپ بە کشاندنەوەی سێ هەزار سەربازی ئەمریکی، وای لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا کرد بیر لە ستراتیجیەتی خۆی بکاتەوە لە عێراق و ئەفغانستان.
ئۆستن لە دانیشتنیکی گوێڕادێرانی ئەنجوومەنی پیراندا کە تایبەت بوو بە پەسەندکردنی ئەوەی ببێتە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، گوتی: کە ئەو کاردەکات لەسەر پێداچوونەوەی ستراتیجییەت و داهاتی تەرخانکراو بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان، بەڵام بۆچوونی خۆی دەرنەبڕی لەبارەی ئەو هەڕەشانەی لەناو ئەو دوو دەوڵەتەدا هەن، ئەوەی ئایا قەبارە و تواناکانی ئەمریکا گونجاون یان نا.
جۆن کێربی، وتەبێژی بەرگری، گوتی کە هێشتا بەرپرسانی ئەمریکا بڕیارێکی فەرمییان دەرنەکردووە بۆ پێداچوونەوەی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لەو دوو دەوڵەتەدا. گوتیشی: "ئەوە بابەتێکی لۆجیکییە کە ئیدارەی نوێ هەوڵی تێگەیشتن بدات لە سرووشتی ئۆپراسیۆنەکان لە هەردوو شوێنەکە و ئەو داهاتەی تەرخانکراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان لەوێ".
جەختیشیکردەوە کە "هیچ لە ویستمان نەگۆراوە لە بەرگریکردن لە گەلی ئەمریکا لە مەترسییەکانی تیرۆر، بە جەختکردنەوە لەوەی ئایا داهاتی تەرخانکراو گونجاوە لەگەڵ ستراتیجییەتەکەمان یان نا". ئاماژەشی بەوە کرد کە "هەر بڕیارێک سەبارەت بە ژمارەی هێزەکان، بە گفتوگۆ دەبێت لەگەڵ هەردوو حکومەتی عێراقی و ئەفغانی". بەڵام هیچ وادەیەکی دیاری نەکرد بۆ کۆتایی پێداچوونەوەکە.
پەرلەمانتارانی لیستە شیعەکانی هاوپەیمانی ئێران دوای ئەو ڕاگەیاندنانەی ئەمریکا کەوتوونەتەخۆ. حەسەن شاکر کەعبی، سەرۆکی لیستی بەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەو بارەیەوە گوتی: "عێراق پێویستی بە هێزی وشکانی نیە، بەڵکو پێویستی بە پشتیوانیی لۆجستی و هەواڵگری هەیە". کەعبی وایبینی کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان دەوڵەتی دامەزراوەیە و هاتنی بایدن بۆ سەر دەسەڵات مانای وانییە کۆتاییهاتبێ بە تەماعیان لەسەر سامان و خێر و بێری عێراق و بەرگریکردنیان لە پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا".
کەعبی ئاماژەی بەوە کرد کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان هیوا و هەڵپەی خۆی هەیە بە مانەوە لە عێراق...کێشەکانی عێراق و جموجووڵی چەکدارانی داعش بەهۆی ئەوەن کە ئەمریکا لە عێراقە" گومانیشی بردووە کە "داعش دەستکردی ئەمریکایە و بەو ویستی ئەمریکا دەجووڵێت".
لای خۆیەوە موختار مووسەوی، پەڕلەمانتاری لیستی فەتح، جەختیکردەوە لە "ڕێگەنەدان بە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە دەستی دەستیکردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دەرکردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا". لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتیشی "بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بڕیارێکی بێ چەند و چونە و پاشگەزبوونەوە لێی لەگۆڕێ نییە، ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەبێت ئاگای لەوە بێت".
مووسەوی له لێدوانهكهى دهشڵێ، "عێراق پێویستی بە هێزی ئەمریکی و هێزی بیانیی دیکە نییە" بە جەختکردنەوە لە "پێویستیی جووڵەی دیپلۆماسیی عێراقی بەرەوڕووی حکومەتی نوێی ئەمریکا بۆ تەواوکردنی خشتەی کشاندنەوەی هێزەکانیان لە خاکی ئێمە".
فازیل ئەبو ڕەغیف، شارەزای کاروباری ئاساییش، بۆ (شەرقولئەوسەت) جەختیکردەوە کە "سەرۆکی نوێی ئەمریکا لەگەڵ (هێشتنەوەی) هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق، چونکە ئەو بڕوای بە سیاسەتی ڕەگ داکوتانی ئەو بنکانە هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست" زیادیشیکرد کە "بایدن خوازیارە دوو سیاسەت لە کاتێکدا بەکاربهێنیت؛ یەکەم گفتوگۆی هێمن، ؛لە هەمانکاتدا لە پشت گفتوگۆی هێمنەوە سەربازی ئەمریکیی ڕاهێنراو و بەهێز هەیە".
ئاماژەشی بەوە کرد کە "پرسی کشاندنەوەی هێزەکان ڕوون و ڕەوان نابێ، ئەوەی چاوەڕوانکراوە ئەوەیە هێزەکانی ئەمریکا لە کوێت پتەودەکرێن بەشێوەیەکی بنەڕەتی، هەروەها هێزەکانی ئەمریکا لە قەتەر، بەوجۆرە هەرکات پێویست بوو بەرەو عێراق دەکەونەڕێ".
د. غالیب ئەلدەعمی، پڕۆفیسۆر لە بواری مێدیا، لە لێدوانیدا بۆ (شەرقولئەوسەت) دەڵێت: "ویلایەتە یەکگرتووەکان پارێزگاریی لە پێگەی خۆی دەکات لە عێراق، ئەو پێگەیەش بەهێزدەکات ئەگەر سیاسەتێکی جوداش لەوەی ئیدارەی ترەمپ لە بەرامبەر ئێران بگرێتەبەر"، ڕوونیشیکردەوە کە: "هێزەکانی ئەمریکا دەمێننەوە، پتەوتریش دەکرێن بە شارەزایی سەربازیی بەهێز، بەڵام لە هەمانکاتدا کار لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرووپەچەکدارەکان دەکات لە عێراق".
لەولاوە تورکیاش پێگەی خۆی لە عێراق بەهێزتر کرد لە چوارچێوەی نێردەی ناتۆ لە عێراقدا، ئەویش بە ناردنی ٢٥ ڕاوێژکاری سەربازیی بۆ بەغدا. وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا وتی کە "ڕاوێژکارییە سەربازییەکانمان ڕۆیشتن بۆ بەغداد لەپێناو پشتیوانیی سوپاسی عێراقیی هاوڕێ و برا، لە چوارچێوەی نێردەی ناتۆ بۆ عێراق" زیادیشی کرد "٢٥ ئەنداممان کە یەکێکیان بە پلەی عەمیدە، ئەرکەکانیان جێبەجێدەکەن لە چوارچێوەی نێردەی ناتۆ بۆ عێراق".
هەفتەی ڕابردوو خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا، سەردانێکی بۆ عێراق ئەنجام دا، و ڕایگەیاند کە دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر "بەرهەمدار و سەرکەوتوو بوون"، هەروەها گوتی کە لەگەڵ ئەو بەرپرسانە باسوخواسی پرسە ئاساییشییەکانی پەیوەست بە هەردو وڵات و ناوچەکەیان کردووە. ئاکار وتیشی "دوای گفتوگۆی چڕوپڕ، تێبینیی نزیکیی ڕوانگەی نێوان هەردوو لامان کرد لەبارەی زۆرێک لە دۆسیەکان، ئەمەش جێگەی دڵخۆشییە، گەیشتینە لێکگەیشتن لەبارەی زۆر پرس".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment