بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان : چاوەڕوانی راپۆرتی نوێی چاکسازین کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانى راپۆرتى نوێى حكومه‌ت له‌سه‌ر پرۆسه‌ى چاكسازى ده‌كات.

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى چاكسازى كردوه‌وه‌ و گوتى، "گرنگترین چاكسازى ئه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌رتى دارایى بكرێت، چونكه‌ پاره‌كه‌ى بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

له‌ لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونى كرده‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و زیندانییه‌ سیاسییه‌كان و چه‌ندان وه‌زاره‌تى تر به‌رده‌وامه‌ و هه‌موو ئه‌مانه‌یش ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ى چاكسازى دارایى كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات.

تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو راپۆرتى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى چاكسازى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ناردووه‌، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان له‌ لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "ئێستا ئێمه‌ چاوه‌ڕێى راپۆرتى نوێى چاكسازیین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین