هیچ گۆڕانكارییه‌ك له حكومه‌تى كازمى ناكرێت
نوچه‌نێت
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه مسته‌فا كازمى ده‌یه‌وێ پێنج وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى بگۆڕێت، كه بریتین له وه‌زیرانى ته‌ندروستى و دارایى و پیشه‌سازى و بازرگانى و كاره‌با، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یران عه‌لى غولام په‌رله‌مانتارى سائیروون له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ره‌تیده‌كاته‌وه كازمى بتوانێ ئه‌و كاره بكات.
عه‌لى غولام ده‌ڵێ، "له‌ماوه‌ى داهاتوودا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له حكومه‌ت ناكرێت" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه په‌رله‌مانى عێراق به ویستى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى په‌كخراوه، بۆیه هیچ گۆڕانكارییه‌كى حكومى روونادات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌كات، له‌و دانیشتنه‌ى كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان به كازمى له كۆى 329 ئه‌ندام 255 ئه‌ندام ئاماده‌بوو، جیا له‌وه‌یش تا ئێستا هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان له په‌رله‌مان نه‌كراوه، بۆیه به دوور ده‌زانرێ به‌هۆى ناكۆكى حزبه‌كانیشه‌وه گۆڕانكاریى له وه‌زاره‌ته‌كان بكرێت.
له‌ماوه‌ى رابردوو ئیمزاى په‌رله‌مانتاران بۆ لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له پێنج وه‌زیرى عێراق كۆكراوه‌ته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment