کۆمەڵی G7، یەک ملیار ڤاکسین دەبەخشێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەمرۆ کۆبوونەوەی باڵای کۆمەڵەی G7 بەڕێوە دەچێت، سەرکردەی حەوت وڵاتی زلهێزی ئابووری جیهان کۆدەبنەوە. لە بارەی کۆبوونەوەی وڵاتان، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشبینی دەکات ، نزیکەی یەک ملیار ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ببەخشنە وڵاتە هەژارەکان.

ئەم پێشبینیەی بوریس جۆنسۆن لە کاتێکدایە، کە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ کۆبوونەوەکە رایگەیاند" ئەمریکا 500 ملیۆن ژەم ڤاکسینی فایزەر دەبەخشێتە وڵاتە هەژارەکان، هەروەها وڵاتی بەریتانیا دووپاتیکردەوە، 100 ملیۆن ژەم ڤاکسین لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا دەبەخشێت.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ووتی"وڵاتانی G7 کۆکن لەسەر پێدان و بەدەست گەیشتنی ڤاکسین بۆ تەواوی جیهان تا کۆتاییەکانی ساڵی 2022،  وڵاتی بەریتانیا سەرکەوتنی مەزنی لە پێدانی ڤاکسین بەدەست هێنا و ئێستا دەتوانین هاوکاری جیهانیش بکەین، بۆ رزگاربوون لە لێکەوتەکانی ئەو پەتایە".

کۆمەڵەی G7 بە بەشداربوونی سەرۆکی حەوت وڵاتی زلهێزی ئابووری جیهان (کەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، یابان، بەریتانیا، ئەمریکا) کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر جێبەجیکردنی بریاری باجی کۆمپانییایەکان دەدات و کە بڕیاروایە لە ڕێژەی ٪15 و زیاتر پەسەند بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین