ئەنوەر حەمدانى: نێچیرڤان بارزانى دوور لە گرێى دەروونى و ڕق و کینە سیاسەت دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ڕۆژنامەنووسێکى دیارى عێراق، لەسەر سەردانییە فەرمیەکەى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئیمارات، دەڵێت" لە (٢٠٠٣)وە، دواى مەسعود بارزانى، جگە لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆكێكتر هەبێت، هەموو عەرەبى کەنداو بەخۆشەویستییەوە چاوەڕوانى بكەن، لەگەڵ ئەوەى لە نەتەوەى کوردە."

ئەنوەر حەمدانى ڕۆژنامەنووسى دیارى عێراقى، لە بارەى سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پێشوازیى بەرپرسانى ئیمارات لە نێچیرڤان بارزانی کرد، پێیوایە ئەم بانگهێشتکردنە لە کاتێکدا "نهێنییه‌ك ئاشكرا ناكه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم له‌ 2003 وه‌ له‌ دواى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، ته‌نیا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانییه‌ كه‌ عه‌ره‌ب له‌ زه‌ریاوه‌ تا كه‌نداو به‌ خۆشه‌ویستییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه‌چى هه‌موو سه‌رۆكه‌ عه‌ره‌به‌كان له‌ عێراق شكستیان له‌وه‌ هێناوه‌ رێز له‌گه‌لى خۆیان بگرن تا خه‌ڵكى تر رێزیان بگرن، بارزانى ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌بوزه‌بییه‌، سه‌رسامم."

ئەو ڕۆژنامەنووسە عێراقییە لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک لە نووسینێکدا ئاماژە بەوەش دەکات، "نێچیرڤان بارزانى پیاوێكە خاوەن عەقڵیەتێكى ئازادى سیاسیە، دوور لە گرێى دەروونى رق و كینەى سیاسیى، لێهاتووە و گەشبینییە بۆ داهاتوو."

لە بارەى شێوازیى سیاسەتکردنى نێچیرڤان بارزانى، ئەنوەر حەمدانى دەشڵێت، “زۆر بە باشى و پیشەیانە مامەڵە لەگەڵ سیاسیەكان دەكات، خاوەن گفتوگۆى روونە و هیچ ناڕوونى و یاریى تێدا نیە، لەوانى تر نادات، بەڵكو خاوەنى راستگۆیى و دیدێکى وردە بۆ داهاتوو، لە پێناو بینیاتنانێكى زۆرباش لەگەڵ هەموو لایەك، هەمووان پێشوازى لێ دەكەن، داهاتوو باشترین گەواهیدەرە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین