فەلاح مستەفا: هاندانى وەبەرهێنانى ئیماراتى تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکانى سەرۆکى هەرێمە لە ئیمارات کوردستانی

نوچەنێت:

فەلاح مستەفا، ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئامانجى سەردانیەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ ئیمارات ئاشکرا دەکات و مەبەست لێ، بۆ لە نزیکەوە تاوتوێکردنى پرسی سیاسی، ئاسایش، ئابووری و دۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی و سوود وەرگرتن لە ئیمارات و خوێندنەوەی ئەوان بۆ دۆخی ناوچەکە.

ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، بوونی یاسایەکی هاندەری وەبەرهێنان و سەقامگیریی و ئەو پێشوازییەی هەرێمی کوردستان لە وەبەرهێنەرانی دەکات، زەمینەیەکی باشمان هەیە بۆ ئەوەی وڵاتانی جیهان بێن و لێرە وەبەرهێنان بکەن، هەروەها پەیوەندیی ئابووریی و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی بۆ وەبەرهێنان لە کوردستان و عێراق تەوەرێکی سەرەکیی سەردانەکەیە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى عێراق و وڵاتانى عەرەبى، فەلاح مستەفا دەڵێت، وڵاتانى عەرەبى دەیانەوێ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق باشتر بکەن، بەڵام ئەوە زیاتر لەسەر عێراق دەوەستێت کە تاوەکو چەند عێراق ئامادەیە بۆ ئەوە و سەردانی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیمارات لەسەر ئەوەبوو کەوا بزانێت دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیمارات لە چ ئاستێکدایە.

دەشڵێت، هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتاوە بەڕووی وڵاتانی عەرەبی کراوەتەوە و بەردەوام هانی وڵاتانی عەرەبیمان دەدا کە هەم لە بەغدا باڵیۆزخانەیان هەبێت و هەم لە هەرێمی کوردستان کۆنسوڵخانەی خۆیان بکەنەوە. بوونێکی بەهێزیان لە عێراق هەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین