نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ باڵیۆزى عێراق لە ئەبوو زەبى کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزى عیراق لە ئیمارات کۆبوویەوە و هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و ئیمارات کرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دوازدەى حوزەیرانى (2021) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیمارات، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له‌ ئه‌بو زه‌بی کرد و لەگەڵ موزەفەر ئەلجبوورى باڵیۆزى عێراق لەو وڵاتە، "په‌یوه‌ندییه‌‌کانی عیراق و ئیمارات و دۆخ و کاروباره‌کانی ڕه‌وه‌ندی عیراقیان له‌ ئیمارات تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌ گرنگیی په‌ره‌پێدانی بواره‌کانی هاوبه‌شی و هاریکاریی نێوان هه‌ردوو وڵات کرده‌وه‌."

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى سەرۆکایەتیى هەرێم، نێچێرڤان بارزانى، لە دیدارەکەدا " ده‌ستخۆشی له‌ باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه‌ کرد بۆ کار و هه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن."

دەشڵێت، "لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی عیراق و ستافی باڵیۆخانه‌، خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه‌، ده‌ربڕی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین