وەزارەتى شارەوانى: بایى دوو ملیار دینار چەند پڕۆژەیەک لە هەولێر جێبەجێ دەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "بە بڕى دوو ملیار دۆلار لە سنوورى شارەوانى هەولێر ژمارەیەک پڕۆژە جێبەجێ دەکرێ."

ئەمڕۆ یەکشەممە (13)ى حوزەیرانى (2021)، وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای ڕەزامەندی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕی (2،120،809،500) ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج دەكرێت."

بڕى ئەو پارەیەى تەرخانکراوە وەک وەزارەتى شارەوانى ئاماژەى پێکردووە، "ئەو بڕە پارەیە لەسەر ڕێژەی 15ی داهاتی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەویی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە، ژمارەی ئەو پرۆژانەیش كە بەو پارەیە جێبەجێ دەكرێن یان تەواو دەكرێن، 25 پرۆژەی خزمەتگوزارین."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەد هاتووە ئامانج لەجێبەجێکردنى ئەو پڕۆژانە "مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین