كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن: كاندیده‌كان ناگۆڕدرێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشمرن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ى حوزه‌یران كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق راپۆرتى هه‌فتانه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه و له راپۆرته‌كه‌دا دوایین ژماره‌ى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان ئاشكرا ده‌كات.
هه‌شت هه‌زار و 273 ناوه‌ندى ده‌نگدان هه‌یه
له راپۆرته‌كه هاتووه له عێراق هه‌شت هه‌زار و 273 ناوه‌ندى ده‌نگدان "مه‌ركه‌ز" هه‌یه كه 55 هه‌زار و 41 وێستگه‌ى ده‌نگدان له‌خۆ ده‌گرن، هه‌ر وێستگه‌یه‌كیش 450 كه‌س ده‌نگى تێدا ده‌دات.
سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانى و كاندیدبوون كۆمسیۆن دووپاتى ده‌كاته‌وه، هیچ ده‌رفه‌تێكى تر به كاندیدبوون و تۆماركردنى هاوپه‌یمانى نییه، ته‌نانه‌ت حزبه‌كان بۆیان نییه كاندیده‌كانیان بگۆڕن ، ئه‌گه‌رهاتوو كاندیدێك بمرێت ئه‌وا ناكرێت كه‌سێكى تر له شوێنى دابنرێت.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ى كۆمسیۆن باس له‌وه كراوه ئه‌و كاندیدانه‌ى كشاونه‌ته‌وه، ناتوانن جارێكى تر بگه‌ڕێنه‌وه و كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. دواتریش كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپاتى ده‌كاته‌وه لێكۆڵینه‌وه له شیاوى كاندیده‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاره 10ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه بچێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment