عێراق پلان بۆ زیادکردنی 140 هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی دادەنێت
نوچەنێت
بە ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی جۆرەکانی وزەی پاڵێوراو لە نەوتی خاو، عێراق هەوڵی زیادکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی دەدات، پاڵاوگەی بێجی یەکێکە لەو پرۆژانەی حکوومەتی عێراق هەوڵی زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتیەکان دەدات، بۆ دابینکردنی خواستی ناوخۆیی.
عێراق ساڵانە زێدەتر لە 5 ملیار دۆلار بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان خەرج دەکات، لەو بڕەدا 3.5 ملیار دۆلار تایبەتە بە هاوردەکردنی بەنزین و گازوایل و گازی زەیتی.
کۆمپانیای مصافي نفط الشمال پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی 140 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی لە پاڵاوگەی بێجی راگەیاند، ئەو پلانەی کۆمپانیای شیمال بە دوو قۆناغ جێبەجێدەکرێت. یەکەمیان کردنەوەی یەکەیەکی بەرهەمهێنانی بەنزینە ، ئەوتریان بۆ باشترکردنی جۆری بەنزینە.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای شیمال قاسم عبدولرەحمان حسین، لە بارەی پلانی کۆمپانیایەکەی وتی" بەرهەمە پاڵێوراوەکانی نەوتی پاڵاوگەی بێجی 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە، لە ئەیلولی ئەمساڵدا هەردوو یەکەکانی بەرهەمهێنانی بەنزین دەکرێنەوە، بەمەیش، ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 140 هەزار بەرمیل بەرزدەبێتەوە".
هەروەها وتیشی" لە ساڵی داهاتوودا کار لەسەر دووبارە کارکردنەوەی پاڵاوگەی شیمال دەکەین، کە توانای بەرهەمهێنانی زێدەترە لە 150 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە"
ئەم پلانەی کۆمپانیای شیمال لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو، وەزیری نەوتی عێراق، هەردوو یەکەی بەرهەمهێنانی بەنزینی ئەزمەرەی بە توانای بەرهەمهێنانی 10 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کردەوە و ڕایگەیاند" هەوڵدەدەین تا ساڵی داهاتوو ڕێژەی ٪50ــی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەمبکەینەوە، و تا ساڵی 2023، هەوڵی پشتبەستنی تەواوەتی بە بەرهەمی ناوخۆیی دەدەین".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment