عەلى حەمە ساڵح داواکارییەک ئاراستەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لەسەر پەسندکردنى زیندانیکردنى چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانى بادینان بە شەش ساڵ، داوایەکى تایبەت ئاراستەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات و دەشڵێت، "ئێستا بەپێی یاسا دەرکردنی لێبوردنی تایبەت لە دەسەڵاتی ئێوەیە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (27)ى حوزەیرانى (2021)، عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان، دواى پەسندکردنى زیندانیکردنى چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانى بادینان لەلایەن دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم، داوا لە نێچێرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات، لێبوردنێکى تایبەت بۆ چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانى بادینان دەربکات.

ئەو ئەندامە پەرلەمانەى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ئاماژە بەوە دەکات، کە خۆى وەک شاهێدێک لە تەواوى دادگاییکرنەکە ئامادە بووە، گویستى تۆمەتباران و نوێنەرى داواکارى گشتیى و نوێنەرى ئەنجوومەنى ئاسایش بووە، دەشڵێت، "چاوەڕێم داوا بکەن و وردەکاری ئەم چیرۆکانەی دادگاتان بۆ بنێرم."

لە بەشێکى ترى نامە کراوەکەیدا، عەلى حەمە ساڵح بۆ سەرۆکى هەرێم باسى ئەوەش دەکات، "بیستبوم.. لە چەندین کۆبونەوە نیگەرانیت پیشاندابوو بەم حکومدانە."

هەروەها دەشڵێت، " ئێستا بەپێی یاسا دەرکردنی لێبوردنی تایبەت لە دەسەڵاتی ئێوەیە.. ھەموو ئەو مەرجانەی دەبێ بۆ لێبوردنی تایبەت دەربکرێت لەم دۆسیەدا ھەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین