ره‌وتى حیكمه‌: چه‌ندان ملیۆن كارتى ساخته‌ى ده‌نگدان له‌لاى حزبه‌كان ئاماده‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ره‌حیم عه‌بوودى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى حیكمه‌ى عێراق له‌ لێدوانێكى ئاشكراى ده‌كات، به‌ ملیۆنان كه‌رتى ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى ساخته‌كراو له‌لایه‌ن حزبه‌كان ئاماده‌یه‌، بۆیه‌ ئێستایش چه‌ندان لایه‌ن داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كى ته‌مووز، ره‌حیم عه‌بوودى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى حیكمه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، قسه‌ له‌سه‌ر بوونى پێنج ملیۆن كارتى ئه‌لیكترۆنى ده‌نگدان ده‌كرێت، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ساخته‌ له‌لایه‌ن حزبه‌كانى عێراقه‌وه‌ ئاماده‌كراون.

عه‌بوودى ده‌ڵێ، "قسه‌ له‌سه‌ر بوونى پێنج ملیۆن كارتى ساخته‌كراو، وه‌همى، دزراو، ده‌كرێت، كه‌ كۆمسیۆنى پێينازانێ و به‌ ده‌ست لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ن، به‌ڵام ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى ئه‌و كارتانه‌ له‌وانه‌یه‌ بگاته‌ دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كارت".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتى حیكمه‌ روونى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌كان داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان بكه‌ن، چونكه‌ به‌هۆى چه‌كى ده‌ستى میلیشیاكان و ساخته‌كاریى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ پاكى به‌ڕێوه‌ناچێت.

ده‌شڵێ، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 80% لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن بكرێت، ته‌نیا 20%ى داواى دواخستنى ده‌كه‌ن".

بڕیاره‌ له‌ 10ى مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى خۆپیشانده‌رانى عێراق بوو كه‌ داواى گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له‌ عێراق ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین