حكومه‌تى ئیسرائیل تاوتوێى گفتوگۆكانى ڤیێنا ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

میدیاکان باس لەوە دەکەن، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە چواری تەمووزی ٢٠٢١ لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی و دەرەوە و بەرپرسانی باڵای داودەزگای ئاسایشی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی گفتوگۆ ئەتۆمییە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.

ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" لەو بارەوە نووسی، ئیسرائیل بەردەوام نیگەرانی و دژایەتی خۆی دەربارەی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەربڕیوە.

هاوکات رۆژنامەی "تایمزی ئیسرائیل" نووسیویەتی، بەنی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتوویەتی، وڵاتەکەی سەرقاڵی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێرانە و رایشیگەیاندووە "پێویستە لە خۆمان بەرگری بکەین".

بەگوێرەی راپۆرتی گۆڤاری "تایمز ئیسرائیل"، گانتس بە کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی گوتووە "بڕیاری داوە رێگری بکات لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی".

گانتس گوتی، "ئیسرائیل چالاکی تێكده‌رانه‌ى ئێران لە ناوچە قەبووڵ ناکات، پێموایە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئاگادارن کە ئێمە ئامادەی رووبەڕووبوونەوەین".

ئەو قسانەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کاتێکدا دێن کە عەلی یونسی، وەزیری پێشووتری ئیتلاعات [دەزگای هەواڵگریی] ئێران، هەفتەی رابردوو گوتبووی، "موساد بە رادەیەک دزەی کردووەتە ناو سێکتەرە جیاوازەکانی وڵات کە پێویستە هەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی نیگەرانی گیان و ژیانی خۆیان بن".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین