ئێران هێرشى سهر بنكه ئهتۆمییهكهى پشتڕاست دهكاتهوه
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە شەشی تەمووزی ٢٠٢١، تۆڕی میدیایی "ئێران ئێنتەرنەشنال" بڵاوی کردەوە، رەبیعی لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا گوتی، "رووداوەکە پشتڕاست دەکەمەوە، بەڵام زیانێکی ئەوتۆی مرۆیی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە. زیانێکی کەم بەر میچی یەکێک لە کارگەکان کەوتووە و ئێستا سەرقاڵی گۆڕانی میچەکەن".
رەبیعی لە درێژەدا گوتیشی، "وێنە ئاسمانییە بڵاوکراوەکان سەبارەت بەو هێرشە ئەو وێنانەن کە دوای لابردنی میچەکە بە مەبەستی دروستکردەنەوەی، گیراون، بۆیە ئەو بۆچوونانەی لە میدیاکاندا بڵاو کراونەتەوە، ورد و دروست نین".
هەواڵی "پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تێکدەرانە" لەدژی کۆمپانیای تەکنهلۆژیای ئامێرەکانی پیتاندنی یورانیۆمی ئێران (ناسراو بە تسا) لەناوچەی کوردانی کەرەج، یەکەمجار رۆژی ٢٣ی حوزەیران بڵاوبووەوە، بەڵام هەندێ لە چالاکانی نزیک لەبەرەی موحافیزەکاران لە میدیاکاندا، رایانگەیاند، هەواڵی پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانە، راست نییە.
ماڵپەڕی "نورنیوز"، نزیک لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی دوای هێرشەکە، نووسی، "بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەکارییەکان" بۆ پاراستنی باڵەخانەکانی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی، ئەو پیلانە "پێش ئەوەی زیانێک بەر کارگەکە بکەوێت، پووچەڵ کرایەوە".
عەلی فەدوی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانیش گوتی، "هەوڵێکی تێکدەرانە لە کەرەج توشی شکست هات و هیچ کەس و هیچ ئامێرێک زیانی بەرنەکەوت".
بەڵام ناوەندی لێکۆڵینەوە و زانیارییەکانی "ئینتل لەب"، رۆژی شەممە سێی تەمووز، چەند وێنەی لەو کارگەیە بڵاوکردەوە کە لە رێگای مانگی دەستکردەوە گیرابوون. ئەو وێنانە دەری دەخەن، ئەو کارگە زیانی بەرکەوتووە. ناوەندی ئینتل لەب، نووسی: "وێنەی مانگە دەستکردەکان، رۆژی یەکی تەمووز هەڵگیراون و لێدوانی بەرپرسانی ئێران پشتڕاست ناکەنەوە".
بەگوێرەی وێنە بڵاوکراوەکانی ئینتل لەب، یەکێک لە کارگەکان، زیانی بەرکەوتووە و میچەکەی و بەشێک دیوارەکانی رووخاون. لە کاتێکدا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی هێشتا دەربارەی وردەکارییەکان و هۆکاری ئەو رووداوە راپۆرتێکی وردیان بڵاو نەکردووەتەوە، میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، ئەو باڵەخانەیە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئامێری پیتاندنە، رۆژنامەی ئورشەلیم پۆستیش پێشتر نووسیبووی، ئەو هێرشە زیانێکی قوڕسی لێکەوتووەتەوە.
هەروەها تۆڕی هەواڵنێری "کان"ی ئیسرائیل، رایگەیاند، ئەو هێرشە زیانی گەورەی لێکەوتووەتەوە و هەموو ئامێرەکانی ئەو بنکەیە بە گشتی شکاون یان لەکارکەوتوون. گوتەبێژی حکومەتی ئێران، باسی وردەکارییەکانی نەکرد و تەنیا گوتی، ئەو هێرشە لە لایەن تاقە وڵاتێکەوە ئەنجام دراوە کە سوود لە تێکچوونی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا دەبات.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی، تا ئێستا چەندین جار ئیسرائیلیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە هێرشی کردووەتە سەر ناوەندە هەستیارەکانی وڵاتەکەیان. گوتەبێژی حکومەتی ئێران، هەروەها رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان ئێران و سعوودیە کە لە بەغدا بەڕێوە دەچن، پێشکەوتنی بەرچاویان هەبووە و لەو بارەوە رایگەیاند: "درێژە بەو گفتوگۆیانە دەدەین تا ئەو ئەوکاتەی ناکۆکییەکان دەگەنە کەمترین ئاستی خۆیان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment