هەرەشەکانی کەرتی وزە لە  دوو سەددە دا شیکاری ئابوری
پەتای کۆرۆنا بووە هۆی تۆمارکردنی ئاستێكی پیوانەیی و مێژووی قەیرانی وزە لە 2020ـدا. و بەراورد بە قەیرانەکانی سەددەی رابردوو، زۆرترین زیانی لە کەرت وزە داوە.

نوچەنێت

پرسی وزە لە حەوت دەیەی ڕابردوودا، دووچاری قەیرانی هەمەجۆر و فرە لایەن بۆتەوە، بەڵام بەراورد بە قەیرانی وزە لە دوای پەتای کۆرۆنا، پرسی وزە لە سەدەی بیست و یەکەم و دوای لێکوتەکانی کۆرۆنا لە خراپترین ئاستدا بووە.

لەو بارەیەوە کۆمپانیای نەوت گازی بەریتانی و نیودەوڵەتی BP،  رایگەیاند"قەیرانەکانی وزەی لە دوای پەتای کۆرۆنا، هاوشێوەی نەبووە لە مێژووی وزەی جیهانیدا، کاریگەریکەی زۆری کردە سەر سیستەمی وزەی جیهانی".

کۆمپانیای BPــی قەیرانەکانی سەدەی رابڕدوو بە قەیرانی مێژووی کەرتی وزە ناودەبات، بەڵام بەراورد بە قەیرانەکانی کەناڵی سوێس لە 1956، قەیرانی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە 1973 ، قەیرانی شۆرشی ئیسلامی لە 1979  و کارەساتی فۆکۆشیما لە 2011ـدا، قەیرانی کۆرۆنا لە 2020ــدا، سەخترین قەیرانی مێژووی کەرتی وزە بووە لە دوو سەدەدا.

سبنسەر دیل، گەورە ڕاوژێکاری بواری وزە لە کۆمپانیای BPــی دەڵێت" بەراورد بە قەیرانەکانی ڕابردوو، هەر چرکەیەکی هەڵبەز و دابەزین لە وزەی جیهانیدا، هەرشە و مەترسیە لەسەر بازارەکان".

گەشەی ئابووری

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکانی زانکۆی جۆنز هوبکنزی ئەمریکی، لە سەرتاسەری جیهاندا زێدەتر لە 185 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 4 ملیۆن کەس بە هۆی پەتاییەکەوە مردن. ئەم لێکەوتانەی کۆرۆنا جگە لە لایەنە مرۆیی و تەندورستییەکەی ، لە لایەنی ئابووریدا بووە هۆی کاریگەریکی قوڵی ئابووری لەسەر گەشەی ئابووری و داهاتی تاکە کەس، بەو هۆیەوە، ئاستی داهاتی تاکە  کەس بە رێژەی ٪3.3 دابەزی، ئەمەیش بە قورسترین قەیرانی ئابووری دادەنرێت دوای قەیرانی دارایی 2008 بۆ 2009.

دوور لە لێکەوتە ئابووریەکان، کۆرۆنا بووە زیانێکی بێ سووماری لە کەرت وزە دا، و بووە هۆی دابەزینی ئاستی خواستی جیهان بۆ وزە بۆ نزمترین ئاست، ئەم دابەزینە بەراورد بە ڕووداوەکانی جەنگی جیهانی دووەم، کەمترین  ئاستی خواست بووە بۆ وزە.

کۆرۆنا بووە هۆی دابەزینی ئاستی خواستی جیهان بۆ وزە بە ڕێژەی ٪4.5 هاوکات رێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆن بە رێژەی ٪6.3 دابەزاند، ئەم دابەزینە بەراورد بە 1945، بەرزترین ئاستی کەمبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆنە.

نەوت

خواستی سەر کەرتی نەوت لە 2020ــدا، تووشی موعجیزەی مێژووی هات و بووە هۆی نووسینەوەی شۆکێکی مێژووی لە بواری نەوتدا، ئەمەیش داخستن و وەستانی چەندین کێلگە و بیری نەوتی لێکەوتەوە، و نرخی نەوتی بۆ خوار سفر بە 37 دۆلار دابەزاند.

هاوکات ئەم کاریگەرییە بە هێزە بووە هۆی داخستنی چەندین کۆمپانیای بواری نەوت و لەدەستدانی هەزاران هەلی کاری گشتی و  هەلی کاری کەرتی نەوت. 

بە گوێرەی راپۆرتی کۆمپانیای BPــی، ئاستی بەکاربردنی نەوت لە 2020ـدا بە رێژەی ٪9.3 و بە بڕی 9.1 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزی، ئەمەیش نزمترین ئاستە بەراورد بە ساڵی 2011. هەرچەندە ئاستی خواستی سەر جۆرەکانی وزە (گازی سروشتی، خەڵووز) بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام نەوت پاڵنەرێکی سەرەکی بوو لە دابەزینی ئاستی خواستی جیهانی بۆ وزە.

لە ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیای BPــی هاتووە، ئەمریکا زیانمەندترین وڵات بووە لە رووی دابەزینی ئاستی خواست بۆ نەوت، بە جۆرێک خواستی بەکاربردنی نەوت لە ئەمریکا لە رۆژێکدا بە بڕی 2.3 ملیۆن بەرمیل دابەزی، بە دوایدا وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و هیندستان دێن کە ئاستی بەکاربردنیان بە ڕێژەی 1.5 ملیۆن بەرمیل 480 هەزار بەرمیل بە دوای یەکدا دابەزی. 

سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، وێڕای کەمکردنەوەی سێ یەکی بەرهەمهێنان لە لایان ڕێکخراوی ئۆپێک، ئاستی بەرهەمهێنان لە سەراتسەری وڵاتە بەرهەمهێنەکان بە بڕی 6.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزی. هاوکات نرخی نەوتی برێنت بە تێکرایی  41.88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە 2020ـدا مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەیش نزمتری ئاستە بەراورد بە ساڵی 2004، هەرچەندە دواتر ئەو رێژەیە بۆ 77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوویەوە.

گازی سروشتی و خەڵووز

خواستی بەکاربردنی جیهان بۆ گازی سروشتی لە 2020ـــدا بە ڕێژەی ٪2.3 یان 81 ملیار مەتر سێجا دابەزی، رووسیا لە پلەی یەکەمی ئەو دابەزینە دابوو، بەڵام لە بەرامبەردا، خواستی هەریەکە لە چین و ئێران بۆ گازی سروشتی بەرزبوویەوە.

سەبارەت بە نرخی گازی سروشتی، بەگوێرەی سەنتەری هێنری، نرخی گازی سروشتی بۆ 1.99 دۆلار بۆ هەر پلەیەکی بەریتانی دابەزی، ئەمەیش نزمتری ئاستە بەراورد بە ساڵی 1995.

هاوکات خواستی جیهان بۆ خەڵووز بە رێژەی ٪4.2 یانیش 6.2 ئێکساجۆل دابەزی، هەروەها خواستی بەکاربردنی خەڵووز لە سەردەمی کۆرۆنادا لە ولاتانی ئەمریکا و هیندستان بەرزتری ئاستی تۆمار کرد، جگە لەوەی ئاستی بەکاربردنی خەڵووز لە وڵاتانی ئەورووپا بەراورد بە ساڵی 1995 گەیشتە نزمتری ئاست.

بەرهەمهێنانی گازی کاربۆن

ئاستی بەرهەمهێنانی کارۆنی دژی ژینگە لە سەردەمی کۆرۆنادا، بە رێژەی ٪6.3 یان نزیک لە 2.1 گێگا تۆن دابەزی، ئەمەیش بەراورد بە ساڵی 2011، نزمتری ئاستی بەرهەمهێنانی گازی کاربۆنی دکی ژینگەیە. بە گوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکانی کۆمپانیای BPــی، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن نزمتری ئاستی تۆمارکردووە بەراورد بە ساڵی 1945.

هەروەها ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیای BPــی دووپاتکراوەتەوە، کە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر بەرهەمهێنانی گازی دووەم ئۆکسیدی کارۆن تا 30 ساڵی تر بەردەوام دەبێت، بە تایبەت ئەگەر پلەکانی گەرما بە رێأەی 1.5 پلەی سەدەی بەرز ببنەوە.

وزەی جێگرەوە

وێرای کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی کۆرۆنا بۆ سەر کەرتی وزە، بەڵام خواستی بەرهەمهێنان و بەکاربردنی وزەی جێگرەوە لە هەڵکشانی بەردەوامدایە، و لە ساڵی 2020ـــدا، خواستی بەکاربردنی وزەی جێگروە بە رێژەی ٪9.7 زیادی کردووە. بەڵام بەراورد بە دە ساڵی رابردوو، خواستی بەکاربردنی وزەی جێگرەوە کەمترە لە ٪13.4 ماوەی ڕابردوو.

هەرچی تایبەتە بە بەرهەمهێنانی وزەی خۆر، لە 2020ـدا ئاستی بەرهەمهێنانی زیدەتر لە 127 گێگاوات بووە، وزەی بایش 111 گێگاوات کارەبا بووە لەسەر ئاستی جیهان.

هەریەکە لە ولاتانی چین و یەکێتی ئەورووپا لە پلەی یەکەم  و دووەم دین لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی وزەی جێگرەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین