لە هەولێر دوو نەخۆشخانەی حكومى دادەنرێن تەندرووستی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

لە هەولێر دوو نەخۆشخانەی حکومی دروست دەکرێن، کە یەکێکیان تایبەته‌ بە چاو، ئەویتریان تایبەت ده‌بێت بە نەخۆشیە دەروونیەکان. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا لە هەولێر هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی تایبەت بە چارەسەری چاو نییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تەمووز، د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت رایگەیاند، بەم نزیکانە دوو نەخۆشخانەی حکومی یەکیان تایبەت بە چاو و ئەویتریان تایبەت دەبێت بە نەخۆشیە دەروونیەکان، داده‌مه‌زرێن.


لە لێدوانەکەی د. ئاسۆ حەوێزی وردەکاری زیاتری خستەڕوو دەڵێ، "سه‌باره‌ت به‌ نەخۆشخانەی دەروونی لەئێستادا خەریکە دەست بە نەخشەدانانی نەخۆشخانەکە دەکرێت، لە زووترین کات دەستپێدەکات. سەبارەت بە نەخۆشخانەی چاو، ئەوەیش کارەکانی بەردەوامە، هەموو پێدوایستیەکانی بۆ ئامادەکراوە، بەم نزیکانە لە خزمەت هاووڵاتیان دەبێت."

جێی ئاماژەیە لە هەولێر هیچ نەخۆشخانەی حکومی تایبەت بە چاو نییە، تەنیا لە شاری دهۆك نەبێت، کە نەخۆشخانەیەکی حکومی هەیە. ئیستا زۆربەی چارەسەرەکانی چاو لە شاری هەولێر لە نەخۆشخانی رزگاری دەکرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین