كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق باره‌گاى چه‌ندان حزب داده‌خات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى ته‌مووز كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق له راگه‌یێندراوێكى فه‌رمى ئاشكراى كرد، ژماره‌یه‌كى زۆر باره‌گاى حزبه سیاسییه‌كانى له عێراق داخستووه، چونكه مۆڵه‌تیان له فه‌رمانگه‌ى پارته سیاسییه‌كان وه‌رنه‌گرتووه.
كۆمسیۆن روونى كردووه‌ته‌وه دوو جۆره حزب هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ن كه پێشتر مۆڵه‌تیان هه‌یه، دووه‌میش ئه‌وانه‌ن كه داواى مۆڵه‌تیان كردووه، بۆیه تا رێكارییه‌كان ته‌واو نه‌كرێن، ئه‌وا جۆره‌ى دووه‌م بۆى نییه باره‌گا بكاته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یێندراوه‌كه ئاماژه بۆ كراوه به بێ بوونى مۆڵه‌ت ژماره‌یه‌كى زۆر باره‌گاى حزبى له پارێزگاكان عێراق كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمسیۆن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندى به ئۆپراسیۆنى شاره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه و پێى راگه‌یاندوون، نابێت بێ مۆڵه‌ت رێگه به هیج حزبێك بدرێت باره‌گا بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئاماره فه‌رمییه‌كه‌ى كۆمسیۆن ئێستا له عێراق 267 حزبى سیاسى هه‌یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment