نەبوونى مووچە سوپاى لوبنان پەك دەخات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مۆريس سەليم، وەزيرى بەگرى لوبنان رايگەياند، بەهۆى كەمى مووچەكەيان سەربازانى وڵاتەكەمان ئامادە نين بچنە بەرەكانى جەنگ دژ بە ئيسرائيل.

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، وەزيرى بەرگرى لوبنان رايگەياند، بە هەموو ئەو بەرپرسە نێودەوڵەتيانەم راگەياندووە كە چاوم پێيانكەوتووە، كە سوپايەكى شەڕكەر پێويستى بە ئامادەكردنە، پێويستى بە پاڵپشتى پێويستە بۆ شياندنى ئەو سوپايە، لەو كاتەشدا سوپاكەم لە دۆخێكى خراپ دايە، پێدواويستى تەواوى بەردەست نييە.

سەليم لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، كەمى مووچە واى كردووە ئەندامانى سوپا تواناى خۆيەكلاكردنەوەيان بۆ جەنگ نەبێت، بەڵكوو پێويستيان بە كاركردنە بۆ بژێوى ژيانيان، بۆيە زۆربەى سەربازەكانمان لە كاتى مۆڵەت سەرقاڵى كاركردنن بۆ بژێوى ژيانيان.

لە چەند رۆژى رابردوو سوپاى ئيسرائيل بە چڕى بنكە و بارەگاكانى حزبوڵاى لوبنانى لە ناوچەى بوداى لە بەعلەبەك لە رۆژهەڵاتى لوبنان كردە ئامانج.

لە سەرەتاى ئەم هەفتەيەش يۆفى گالانت، وەزيرى بەرگرى ئيسرائيل رايگەياند، وڵاتەكەى هێرشەكانى بۆ سەر حزبوڵا زياتر دەكات.

لەدوا هێرشەكانى حەوتى ئۆكتۆبەر حزبوڵاى لوبنانى چەندين جار بە موشەك هێرشكردۆتە سەر سنوورەكانى ئيسرائيل، لە بەرانبەر سوپاى ئيسرائيل چەند جارێك بەرپرسانى ئەو حزبەى كردۆتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین