هه‌سه‌ده‌ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌نه‌كه‌سه‌ى گرتووه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

شه‌وى رابردوو هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ له‌ چه‌ند شارێكى رۆژئاواى كوردستان، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌نه‌كه‌سه‌یان گرتووه‌، سه‌رچاوه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ فه‌رمانى مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌یه‌.

سه‌رچاوه‌كان له‌ رۆژئاواى سووریا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى ته‌مووز بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدیان ئاشكرا كردووه‌، شه‌وى رابردوو و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كوردى له‌ سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه‌"یان گرتووه‌.

له‌ راپۆرتى رۆژنامه‌كه‌ هاتووه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عزه‌دین مه‌لا، محه‌مه‌د ساڵح له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان گیراون، جیا له‌وه‌یش محه‌مه‌د ئه‌یۆ گیراوه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ هه‌مان حزبه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ رۆژنامه‌كه‌ دێت، ئه‌و گرتنه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تێك دێت كه‌ له‌لایه‌ن مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌ راگه‌یێندراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌ كوردییه‌كان ناچار بكات دان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر بنێن، هاوكاتیش ره‌وتێكى تووندى ناو هه‌سه‌ده‌ ده‌یه‌وێ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه‌ كۆتایى بێت، كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو به‌ چاودێريى ئه‌مریكا له‌نێوان هێزه‌ كوردییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین