هه‌سه‌ده‌ : توركیا پابه‌ندى ئاگربه‌ستى ئه‌مریكى و رووسى نه‌بووه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" شه‌وى رابردوودا له‌ راگه‌یێندراوێكدا هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى كوژرانى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى ده‌كاته‌وه‌ و ده‌شڵێ، "توركیا پابه‌ندى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌مریكا و رووسیا پاڵپشتیان كردووه‌".

شه‌وى رابردوو 20ى ئاب هه‌سه‌ده‌ راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ورده‌كارى كوژرانى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ 19ى ئه‌م مانگه‌وه‌ هێزه‌كانى توركیا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى وه‌ك كۆبانێ و سه‌رێ كانى و گرێ سپى بۆردومانى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌  و یه‌په‌گه‌ و خه‌ڵكى سڤیل ده‌كات.

هه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات هێزه‌كانى توركیا پابه‌ندى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ نین كه‌ له‌ رابردوو له‌و ناوچانه‌ به‌ پاڵپشتى ئه‌مریكا و رووسیا راگه‌یێندراوه‌. بۆیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ بێ وه‌ڵام تێپه‌ڕ نابێت".

له‌ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى رابردوو توركیا ده‌ستیكرد به‌ بۆردومانكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى رۆژناواى كوردستان  چه‌ندان خه‌ڵكى مه‌ده‌نى كرده‌ قوربانى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین