شه‌ڕ و پێكدادان له‌ رۆژئاواى كوردستان رووده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هێزەكانى سووریاى دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێرشێكى چه‌كدارانى سه‌ربه‌ توركیایان لەسەر رێگەى نێودەوڵەتى (M 4) لە باكوورى سووریا تێكشاندووه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22)ى ئەیلوولى (2021) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، هەسەدە لە یەیاننامەیەكدا رایانگەیاندووه‌، "سەر لە بەیانى ئەمڕۆ لە گوندى دبسى سەر رێگەى نێودەوڵەتى (M 4) لە باكوورى رۆژئاواى عەین عیسا، گرووپەكانى ئۆپۆزسیۆنى سووريا كه‌ سه‌ر به‌ توركیان بە تانك و چەكى قوڕس هێرشیان كردە سەر هێزە كوردییەكان، شەڕێكى توند لەنێوان هەردوولا روویدا، لەو شەڕەدا دەیان چەكدارى گرووپه‌كان كوژران و كەلوپەلە سەربازییەكانیان تێكشكا".

لە بەشێكى ترى بەیاننامەكە هاتووە، "شەڕەكە لە كاتژمێر سێ و 45خووله‌كى سەر لە بەیانى دەستى پێكرد، نزیكەى دوو كاتژمێر شەڕێكى توند لەنێوان هەردوولا بەردەوام بوو" دەربارەى زیانەكانى هێزە كوردییەكان بەگوێرەى بەیاننامەكە لەو شەڕەدا دوو هاووڵاتى سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و چوار كەسى تریش بریندارن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین