حکوومەتى بەریتانیا (447) ملیۆن دۆلاری بۆ ئۆپۆزیسیۆنى سووریا خەرجکردووە
نوچەنێت:
ئه‌و راپۆرته کە ده‌زگای ناوه‌ندی به‌دواداچوونی به‌ریتانیا (Declassified) ئاماده‌ی كردووه، ماڵپه‌ڕی (ده‌یلی مافكریك) بڵاویكردۆته‌وه، حكومه‌ت ناوه‌ندێكی به‌كارهێناوه، به‌ناوی (سندوقی وایتهۆل بۆ ململانێ، سه‌قامگیری، ئاسایش (CSSF) ) له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سندوقه‌وه هاوكاری ده‌یان پڕۆژه‌ی (ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی چه‌كداری) كردووه، له‌و ناوچانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتبوو، كه پێشتر له‌بن ده‌ستی حكومه‌تی سووریا بوون، ئه‌و هاوكارییانه بۆ بره‌ودان بوو به بواری راگه‌یاندن.
سندوقی وایتهۆل، له (2015) هاوكاری پڕۆژه‌كانی ده‌كرد، ورده‌كاری ته‌واویش بۆ به‌رنامه‌كانی كراوه، ناوه‌ندی (Declassified) له راپۆرتێكدا پشتڕاستی به‌رنامه‌كانی كردۆته‌وه، مارك كیرتسی سه‌رنووسه‌ر راپۆرته‌كه‌ی ئاماده‌كردوه، له‌و راپۆرده‌ی كیرتس هاتووه، "ته‌نیا له پێنج ساڵی رابردوو به‌ریتانیا به بڕی (215) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی هاوكاری (13) پڕۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریای كردووه".
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری ئه‌و راپۆرته ئاماژه به‌وه کراوە، "له‌و بڕه هاوكارییه‌دا نزیكه‌ی (162) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی له بودجه‌ی هاوكاری به‌ریتانیا بوو، كه حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌ژێر ناوی (كۆتاییهێنان به هه‌ژاری و چاره‌سه‌ری ناسه‌قامگیری دروستكردنی خۆشگوزه‌رانییه، له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان) ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شكردووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و داراییه جیاوازه له به‌رنامه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كانی به‌ریتانیا له سووریا".
سه‌باره‌ت به كاتی هاوكاری به‌ریتانیا بۆ گروپه چه‌كداره‌كان له سووریا، له‌و راپۆرته‌دا هاتووه، "ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕینه‌كانی (2011) سووریا دژ به‌ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هاوكارییه‌كان ده‌ستی پێكردووه".
له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه هاوكارییانه به‌رنامه‌یه‌كی نهێنی ده‌ستیپێكراوە، بۆ لادانی ده‌سه‌ڵاتی سووریا، به‌ریتانیا به‌پرۆژه‌ی سندوقی (كۆتاییهێنان به‌هه‌ژاری و سه‌قامگیری و ئاسایش) به‌شداربووە.
له‌به‌شێكی تری ئه‌و راپۆرته باس له‌وه‌ش ده‌كات، "بڕی (350) جونه‌یهی ئیسته‌رلینی كه كه‌متره له واقیع، چونكه ئه‌و چالاكییانه ناگرێته‌وه، كه له به‌ریتانیا پێی ده‌گوترێت، "بودجه‌ی ره‌ش" كه یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به ناونیشانی (پشتێنه‌ی ئه‌منی له سووریا) كه بڕه‌كه‌ی (28) ملیۆن و (200) هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی بووە، له ساڵانی (2016 و 2017)".
سه‌روبه‌ندی ده‌ركه‌وتنی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام
ئامانجی یه‌كێك له‌و پرۆژانه، كه پێیده‌گوترا، "به‌هێزكردنی په‌یكه‌ری حكوم له ناوخۆی سووریا" بڕه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته (27) ملیۆن و (500) هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلین، بۆ (به‌هێزكردنی سیسته‌می حكومڕانی له‌و‌ناوچانه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و) و جێگركردنی ئۆپۆزسیۆن له‌رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی جێگره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و گروپه توندڕه‌وه‌كان.
له‌به‌شی پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه له مانگی ئه‌یلولی (2017) دا هاتووه، "ئه‌وه‌ی پێده‌گوترا، ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام (به‌ره‌ی نوسڕه‌ی پێشوو) ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له پارێزگای ئیدلیبی سووریا سه‌ر به‌ڕێكخراوی قاعیده بوون".
كۆمپانیای ئاده‌م سیمیس تایبه‌ت به‌راوێژكاری
پرۆژه‌یه‌كی تر هه‌بوو له ژێر ناونیشانی "پۆلیسی كۆمه‌ڵگه" حكومه‌تی به‌ریتانیا هاوكاری ده‌كرد، پێی ده‌گوترا، "پۆلیسی سوریای ئازاد"به‌و ئامانجه‌ی هێزێكی ئه‌منی بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی سووری سه‌رۆكایه‌تی بكات، تاوەکو له ناوچه‌كانی وه‌ك ئیدلیب و حه‌له‌ب و غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆن كار بكات.
ئەو پاڵپشتییەى به‌ریتانیا له رێگه‌ی پرۆگرامێك بووە، به‌ناوی (گه‌یشتن به‌دادپه‌روه‌ری و پاڵپشتی كۆمه‌ڵگه) كۆمپانیای ئاده‌م سیمسی تایبه‌ت به‌راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، به‌ڵێنده‌رایه‌تی هاوكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ریتانیا بوو، ماوه‌ی چوار ساڵ ئه‌و هاوكارییانه بۆ پۆلیسی سووریای ئازاد به‌رده‌وام بوو، له مانگی ئه‌یلولی (2018) وه‌ستا.
ئییان كۆبین رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانیا ئاشكرای دەکات، "حكومه‌تی به‌ریتانیا (هێرشێكی راگه‌یاندنی) له سووریا ده‌ستپێكرد له رێگه‌ی هاوكاریكردنی چالاكی راگه‌یاندنی هه‌ندێك له‌و گروپه شه‌ڕكه‌رانه".
به‌ڵگه‌نامه‌كانی (CSSF) ئاشكرایان كردووە، به‌ریتانیا هه‌وڵی ده‌دا( په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان به‌كار بهێنێت بۆ به‌هێزكردنی ده‌نگی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و، له‌رێگه‌ی پێدانی زانیار هاوسه‌نگتر، بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی زانیارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و گروپه تونده‌ڕه‌وه‌كان بكات، له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌و پرۆژانه تا ئێستا به‌ردوام بن، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه به‌ناوی (پرۆژه‌ی داهاتووی سووریا) كه بڕه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته شه‌ش ملیۆن و (96) هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی له (2019 و 2020)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هاوكاری ده‌كرد، به‌ڵام روون نییه كێ ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه به‌ڕێوه ده‌بات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment