نێچیرڤان بارزانى بۆ گۆڕان: ڕۆڵى بەرچاوتان  هەیە لە پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا کوردستانی
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى گۆڕان، لە پەیامێکى پیرۆزباییدا بۆ گۆڕان ڕاگەیاند، " بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه‌."

ئەمڕۆ یەکشەممە (25)ى تەممووزى (2021)، نێچیرڤان بارزانى لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لە بزووتنەوەى گۆڕان دەکات و دەشڵێت، "هیوادارم ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان."

 

دەقى ناوەڕۆکى پەیامى پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى بۆ بزووتنەوەى گۆڕان:

بەڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لی

ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

له‌ یادى دوازدە ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایه‌نگرانی بزووتنەوەکەتان ده‌كه‌م.

بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه‌، ئەو پرۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەک دەخوازێت.

هیوادارم ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان. دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢١/٧/٢٥

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین