توركیا بە گۆڕانكارییەكانى توونس نیگەرانە
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشەممە (٢٦)ى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵى توركى) بڵاویكردەوە، ئیراهیم كاڵن وتەبێژى سەرۆكایەتى توركیا رایگەیاند، "ئەو راگەیاندنه‌ى دوێنێ ئێوارەى هەڵپەساردنى حكومەت و سڕكردنى پەرلەمانى توونس لەلایەن قەیس سەعید رەت دەكەینەوە، كودەتا لە هەر كوێیەك بێت توركیا رەتى دەكاتەوە".
لەبەشێكى تر‌ى قسەكانى كاڵن گوتى، "ئێمە هەڵپەساردنى پرۆسەى دیموكراسى و پشتگوێخستنى ئیرادەى گەلى توونسى دۆست و برا رەت دەكەینەوە، هەروەها سەركۆنەى ئەو هەوڵە نادەستوورییانە دەكەین، كە سەرۆكى توونس ئەنجامى داوە، هیچ پاڵپشیەكى جەماوەرى لەگەڵ نییە".
توركیا وەك یەكەم وڵات لەسەر كودەتاكەى توونس هاتە دەنگ، پێشتریش توركیا بەتووندى دژ بە كودەتاى میسڕ وەستایەوە، كە تائێستاش پەیوەندییەكانیان لەسەر ئاستى سیاسى ئاسایى نەبۆتەوە.
شه‌وى رابردوو به‌گوێره‌ى مادده‌ى 80 ى ده‌ستوورى توونس، قه‌یس سه‌عید سه‌رۆك كۆمارى توونس، په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى سڕكرد و پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتاران سه‌نده‌وه و هه‌روه‌ها متمانه‌ى له حكومه‌تى هیشام مشیشى وه‌رگرته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment