سه‌رۆك كۆمارى توونس په‌رله‌مانى سڕكرد و حكومه‌تیشى له‌كارخست
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى ته‌مووز ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سەرۆكى توونس لە وتارێكدا لەبەردەم گەلى توونسى رایگەیاند، "دواى راوێژكردن لەگەڵ هەر یەك لە سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى پەرلەمانى توونس، بۆ كاركردن بە ماددەى (٨٠)ى دەستوور كۆمەڵێك بڕیارم دا، كە دەستبەجێ دەخرێتە بوارى جێبەجێكردن". بەوەش هەریەك لە هیشام مشیشى سەرۆكى حكومەت و راشید غەنووشى سەرۆكى پەرلەمانى سەرۆكایەتى حكومەت و پەرلەمان دوورخستەوە، هەروەها پارێزبەندى لەسەر ئەندامانى پەرلەمانى وڵاتەكەى لادا.
لەبەشێكى قسەكانى سەعید گوتى، "بۆیە ئەو بەرپرسیارێتیەى هەڵمگرتووە دەخوازێت كار بە دەستوور بكەم لەپێناو دەربازكردنى توونس و كۆمەڵگەى توونسى".
به‌گوێره‌ى مادده‌ى 80ى ده‌ستوورى توونس، سه‌رۆك كۆمارى له‌كاتێك بزانێ وڵاته‌كه‌ى رووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌بێت و له كاره‌كانى ئاسته‌نگى دێته‌به‌رده‌م، ئه‌وا دواى راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى په‌رله‌مان، كارى هه‌ردوو دامه‌زراوه سڕ ده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment