ڤیان دەخیل: له‌ بودجه‌ى عێراق هیچ پاره‌یه‌ك بۆ شنگال ته‌رخان نه‌كراوه‌ کوردستانی

نوچەنێت

ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "له‌ پشكى پارێزگاى مووسڵ له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق هیچ پاره‌یه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال ته‌رخان نه‌كراوه‌".

ڤیان دەخیل ئەندامى پێشووى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى  دەڵێت، "تا ئێستا ڕێککەوتنى شنگال، لەنێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق جێبەجێ نەکراوە، ئەو گرووپانەى سەر بە پەکەکە و حەشدى شەعبین، کێشەیەکى گەورەیان بۆ خەڵکى شنگال دروستکردووە، شاره‌کەش وێرانە و بێ خزمەتگوزارییە".

ڤیان دەخیل: له‌ بودجه‌ى عێراق هیچ پاره‌یه‌ك بۆ شنگال ته‌رخان نه‌كراوه‌

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى ده‌ڵێ، "حکومەتى عێراق هیچ گرنگییەکى بە چارەنووسى بێسەروشونێکراوانى ئێزدی نەداوە و دواى (6) لە هێرشکردنى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش بۆ سەر شنگال، نازاندارێ کێ ماوە کێ  زیندووە".

بە وتەى ئەم ئەندام پەرلەمانى پێشووى عێراق، ئەو بەشە بودجەى بۆ پارێزگاى مووسڵ دیارکراوه‌ لە پڕۆژە یاسای بودجه‌ (2021)ى عێراق، هیچ پشکێک بۆ پڕۆژەى دووبارە ئاوەدانکردنەوەى شنگال دیارى نەکراوە، ئەمە لە کاتێکدا (80%) ئەو زیانانەى بەو شارە کەوتووە، لە ئەنجامى هێرشەکەى چەکدارى داعش بوو بۆ سەر شنگال".  

بەپێى ڕێککەوتنى شنگال، بڕیار بوو هێزێکى سەربەخۆى (2500) کەسى بۆ ئەو شارە دروست بکرێ و بەشێک لەو هێزەش دەبێ لە خەڵکى شنگال بن، بەڵام جگە لەوەى ئەم هێزە تا ئێستا دروستکراوە، هێزەکانى پەکەکە و حەشدى شەعبى، هەروەها پۆلیسى فیدڕاڵى و سوپاى عێراقیش لە شنگال دەرنەچوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین