نێچیرڤان بارزانى بە فەرمى بانگهێشتى ئێران دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بۆ ڕێوڕەسمى سوێندخواردنى ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرۆک کۆمارى تازەى ئێران، بە فەرمى بانگهێشتکراوە، وەزیرێکى حکوومەتى هەرێمیش دەڵێت: شاندێکى باڵاى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى هەرێم سەردانى ئێران دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (2)ى ئابى (2021)، کوێستان محەممەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات بۆ ئامادەبوون لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری تازەى ئێران.

لە بارەى ناوى ئەندامانى شاندەکە، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایى دەکات، شاندەکە پێکهاتوون لە محەممەد حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، کوێستان محەممەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، وەکو نوێنەری حیزبەکانی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

جێگەى ئاماژەپێدانە، وا بڕیارە ڕۆژى سێشەممە (3)ى ئاب، ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرۆک کۆمارى تازەى ئێران سوێندی یاسایى بخوات و ڕۆژى پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا، ئێران ئیبراهیم ڕەئیسى وەک سەرۆکى تازە بە سەرکردەى وڵاتان دەناسێنێ، کە تێدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و شاندى یاوەرەى بەشدار دەبن لە  رێوڕەسمەکەدا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین