كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بەردەوامە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی سەردانەكەی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی نوێی ئێران و سەرۆك پەرلەمانی ئێران كۆبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی شەشی ئاب، لەدووەم رۆژی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی نوێی ئێران كۆبوونەوە و دواتر كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئەنجام دا.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری چەندان بەرپرسی هەرێمی كوردستان دوێنێ‌ پێنجشەممە گەیشتە تاران بۆ بەشداریكردنی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئێران. چاودێران و پەرلەمانتاران دوێنێ‌ ئاستی پێشوازی ئێرانیان لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە گرنگ زانی و پێیانوابوو بەشداربوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەم مەراسیمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندی هەرێم و ئێران.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین