نێچیرڤان بارزانى گەڕایەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دواى دوو ڕۆژ لە سەردانیکردنى بۆ تاران، ئەمڕۆ گەڕاییەوە هەرێمى کوردستان.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (6)ى ئابى (2021)، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم،  نێچیرڤان بارزانى، سەردانێکى فەرمى بۆ تاران و بەشداریکردنى له‌ رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌ركۆمارى ئێراندا كرد، ئەمڕۆ گەڕایەوە هەرێمى کوردستان.

جێگەى ئاماژەدانە، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ شاندێکى باڵاى هەرێمى کوردستان، کە پێکهاتبوون لە د. ڕێواز فایق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری، لەگەڵ هەر یەکە لە سەرۆک کۆمارى ئێران و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه‌.

 

دەقى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان:

پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 2021/8/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته‌ تارانى پايته‌ختى ئێران و به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌ركۆمارى ئێراندا كرد، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێزيان گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا خاتوو ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدار بوون كه‌ له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاتبوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین